به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌موو، 15ی كانونی یه‌كه‌م، دژ به ده‌ستوه‌ردانی میلشیا شیعه‌كان له كاروباری حكوومه‌ت و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شارۆكه‌ی شاره‌بان، به سه‌تان هاووڵاتی، سه‌نته‌ری شارۆكه‌كه‌یان به خۆپیشاندان داخست كه هاوكات ڕێره‌وی چوونی هاووڵاتیانی كوردستانه له خانه‌قینه‌وه بۆ به‌غدا.
محه‌مه‌د ره‌شید یه‌كێكیك له شۆفێرانی گه‌رمیان و به‌غدا بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به هۆكاری ئه‌وه‌ی رێگه‌ی شاره‌بان له رێگه‌ی عوزێم نزیكتره بۆ گه‌شت و هاتوچۆی هاووڵاتیانی كوردستان بۆ به‌غدا و به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌یان ئۆتۆمبیل به هۆكاری گرتنی رێگه‌ی شاره‌بان، رێگه‌مان لێ داخراوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی رێره‌وی ده‌ره‌وی ئیمام وه‌یس داخراوه، ته‌نیا له‌و شارۆكه‌یه ده‌توانین هاتوچۆ بكه‌ین.
جیا له ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى، هاووڵاتییانى شاره‌بان پێنج داواكارییان به حكوومه‌ت داوه و داواش له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دابنێت.
له داواكارییه‌كاندا هاتووه، رێگری بكرێت چه‌كدارانى حه‌شد هیچ پێشێلكارییه‌كى تر ئه‌نجام نه‌ده‌ن، حه‌شد له كاروبارى سیاسى خۆى به‌دوور بگرێت و رێ نه‌درێت چه‌كدارانى له دامه‌زراوه‌كان نزیك ببنه‌وه. لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ى دوێنێ بكرێت و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى ئه‌ندامێتى خۆیان سڕ بكه‌ن تا لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، یه‌كێ له خۆپیشانده‌ران، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، داواكاریه‌كانمان له‌چه‌ند خاڵێكدا چڕ كردووه‌ته‌وه و داوامان له‌ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبیش كردوه خۆیان لیژنه پێك بهێنن بۆ سزادانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان كه له شاره‌بان ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن.
به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌وامی فه‌رمیی نییه، عه‌لی داینی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، سبه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران وه‌رده‌گرین و ئه‌مڕۆ پێمان گوتون كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كالنیان بهێنن تا ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری داواكاری خۆپیشاندان ده‌گرینه به‌ر.
دوێنێ هه‌ینى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ماڵى سێ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانیى شاره‌بان.
شاره‌بان شارۆكه‌یه‌كى كێشه له‌سه‌ره، سه‌ر به شارى به دیاله‌یه و له‌ڕووى كارگێڕییه‌وه له حكوومه‌تى عێراق به "مقدادیه" ناو ده‌برێت.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی