ئه‌مڕۆ شه‌موو 15 كانوونى یه‌كه‌م، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تاوتوێ كران.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌سروور بارزانی له سه‌رۆكایه‌تیی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواست و ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوئاهه‌نگى و هاوكاریی زیاتر ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئه‌ركی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌دواداچوونی پرسه‌كان به گشتی، به‌تایبه‌تی پرسی بودجه و دابینكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و ماده‌ی 140 گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
مه‌سروور بارزانی دووپاتى له‌سه‌ر خواستی هه‌رێمی كورستان بۆ چاره‌سه‌ری گشت كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته به‌ربه‌ستی كێشه له مێژینه‌كان تێپه‌ڕێنین و به جۆرێك چاره‌سه‌ر بكرێن كه ئیتر رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگیرێت و ته‌نیا به‌و شێوه‌یه ده‌توانین به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش و پێشكه‌وتنی وڵات هه‌نگاو بنێین.
هاوئاهه‌نگى نێوان هێزه سیاسییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندن و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌ناهیی و سیاسی و ئابوورییه‌كان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو.