وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتی كرده‌وه، كه بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كانی بۆ ناوچه‌كانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق به‌رده‌وام ده‌بێ، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ به‌غدا بانگهێشتی باڵوێزی ئه‌نكه‌ره‌ی له عێراق كردووه و بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و مه‌ترسی خستنه سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تۆمه‌تبار كردووه.
ڕۆژی هه‌ینی 14ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا مه‌خموور و شنگالیان بۆردمان كرد، كه كه‌مپێكی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی په‌كه‌كه له مه‌خموور هه‌یه و له شنگالیش هێزه‌كانی په‌كه‌كه هه‌ن، به‌وهۆیه‌وه هه‌شتی كه‌س گیانیان له ده‌ستدا، به‌وهۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بانگهێشتنی باڵوێزی توركیایان له به‌غدا كرد.
هامی ئاكسوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له خاكی عێراق و سووریا ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، بۆیه له‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا پێویسته به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێ و ڕێ نه‌دات خاكی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتێكی دراوسێی به‌كار بهێنرێت، ئه‌و گورزانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌یوه‌شێنن به‌رگری كردنه له خودی توركیا نه‌ك هێرشی بێ هۆكار. ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تییه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و بۆردمانانه به‌رده‌وامیان ده‌بێ، مادام په‌كه‌كه له خاكی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه له چالاكی و جموجۆڵ، چونكه بۆ پاراستنی دۆخی ته‌ناهی توركیا پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌م هه‌نگاوانه بگرینه‌به‌ر.