وێراى پاشگه‌زبوونى حكوومه‌ت له بڕیارى زیادكردنى باج، ئه‌مڕۆ جارێكى تر خۆپێشاندانه‌كانى پاریس ده‌ستى پێ كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو جارێكى تر خۆپێشاندانه‌كانى پاریس ده‌ستى پێ كرده‌وه و به‌م شێوه‌یه خۆپێشاندان ده‌چێته هه‌فته‌ى پێنجه‌م له فڕه‌نسا.
ئه‌و خۆپێشاندانانه له 17ى مانگى رابردوو له‌دژى بڕیارى زیادكردنى باجى سووته‌مه‌نى ده‌ستى پێ كرد، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت بڕیاره‌كانى دواخستووه و ملكه‌چى داواكارى خۆپێشانده‌ران بووه، كه‌چى هێشتا خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه.
دوێنێ ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا داواى هێمنى له خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵكى فڕه‌نسا كرد و گوتیشى "وڵاته‌كه‌مان پێویستى به هێمن و به سیسته‌مه".
ماڵپه‌ڕى
RT بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى فڕه‌نسا له ئاماده‌باشیدان له ترسى ئه‌وه‌ى رووداوه‌كانى شه‌مووى رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه.
شه‌مووى رابردوو به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى توندوتیژى خۆپێشاندانه‌كان، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س گیران و زیاتر له 300 كه‌سیش بریندار بوون، وێڕاى زیانێكى مادى زۆر كه به چه‌ند شارێكى گه‌وره كه‌وت.
"بزووتنه‌وه‌ی هێله‌گه زه‌رده‌كان-yellow vests " ناسراوه كه به‌فڕنسییه‌كه‌ی " Mouvement des gilets jaune " ناو ده‌برێت.
ئه‌م بزووتنه‌وه ناڕه‌زاییه له 17ی مانگی رابردوو ده‌ستی به ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان كردووه، خۆپێشاندانه‌كانیش جۆرێك له ئاژاوه و توندوتیژی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئامانجی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی.