ئەمشەو 6 یاریزانی ریال مەدرید یاری ناكەن

:: PM:03:21:15/12/2018 ‌

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدرید ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كرد كە لە یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر یانەی رایۆ ڤالیكانۆ بەشداری دەكەن.

ئەمشەو سەعات 8:30ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 16ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداریی یانەی رایۆ ڤالیكانۆ دەكات.

تۆماری ئەو لیستەی كە سۆلاری بۆ یارییەكەی ئەمشەو بانگهێشتی كردبوون ناوی 6 یاریزانی سەرەكی تێدا نییە كە ئەوانیش برێتین لە لوكا زێدان، ریگیلۆن، ناچۆ، كاسیمێڕۆن گاریس بێڵ و ماریانۆ دیاز.

ئەو یاریزانانەی كە سۆلاری بۆ یارییەكەی ئەمشەو بانگهێشتی كردوون برێتین لە:-

گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا و تیبۆ كۆرتوا.

بەرگری: كارڤاخال، ڤاییخۆ، ڤاران، ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا، رامۆس و مارسێلۆ.

ناوەڕاست: تۆنی كڕووس، لوكا مۆدریچ، ئیسكۆ، ئەسینسیۆ، ڤالڤێردی، سیبایۆس و یۆرێنتی.

هێرشبەر: لوكاس ڤاسكێز، ڤینسیوس جۆنیۆر و كەریم بەنزیما.

یانەی ریال مەدرید ئێستا بەكۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت و یانەی رایۆ ڤالیكانۆش بە 10 خاڵ لە ریزبەندی 19 و پێش كۆتایی دێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی بەرشەلۆنە بە 31 خاڵ پێشەنگی یانەكانی لەدەستدایە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م