رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ئاشكراى ده‌كات، له شاره‌دێى جورف سه‌خه‌ڕ ده‌یان گرتووخانه‌ى نهێنى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه و په‌رله‌مانتارێكى عێراقیش دووپاتى ده‌كاته‌وه چه‌ند ساڵێكه رێ نادرێت هیچ ده‌زگایه‌كى ته‌ناهیى عێراق له‌م شاره نزیك بێته‌وه و داواش له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات خۆى تاقى بكاته‌وه و سه‌ردانى شاره‌دێیه‌كه بكات.
رۆژنامه‌ى
قودسى عه‌ره‌بى به پشتبه‌ستن به زانیارى سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانى عێراق، ئاشكراى كردووه میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له جورف سه‌خه‌ڕ ده‌یان گرتووخانه‌ى نهێنى هه‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، زیاتر له دوو هه‌زار گیراو له‌م گرتووخانه نهێنییانه هه‌ن و400 كه‌س له‌وان ته‌مه‌نیان له 20 ساڵى كه‌متره.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به‌رپرس له عێراق گوتوویه‌تى زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و گرتووخانانه‌ن، له شوێنه‌كانى تر‌ى عێراق رفێنراون و به نایاسایى له‌م گرتووخانانه راگیراون، زۆربه‌ى گرتووخانه‌كانیش له‌لایه‌ن میلیشیاى حزبوڵاى عێراقى به‌ڕێوه ده‌برێن.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه مێژووى دروستكردنى هه‌ندێك له‌و گرتووخانانه بۆ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
جورف سه‌خه‌ڕ شارده‌ێیه‌كه سه‌ر به‌شارى بابله، كامل غرێرى په‌رله‌مانتار له باره‌ى ئه‌م شاره‌دێیه‌وه به رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى گوتووه، "ئه‌م شاره‌دێیه له ده‌زگا ته‌ناهییه فه‌رمییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه، جیا له‌وه‌ش زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانى ئه‌م شاره‌دێیه گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه كراوه"
ئه‌م په‌رله‌مانتاره به توانجه‌وه به عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ڵێ، "داوا ده‌كه‌م سه‌ردانى ناوچه‌كه بكات ئه‌گه‌ر بتوانێ بچێته ژووره‌وه بێ ئه‌وه‌ى هێزه میلیشیاكه رێى پێ بگرن".