ئه‌مڕۆ له كاتى سه‌ردانێكى بۆ قه‌ڵاى هه‌ولێر، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق راى گه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوئاهه‌نگیمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى پڕۆژه‌كانى هه‌ولێر ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسى به یاوه‌رى نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و هێمن هه‌ورامى سه‌ردانى قه‌ڵاى هه‌ولێرى كرد و له دیدارێكى كورت به رۆژنامه‌نووسانى گوت، "بینیم حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌یه‌كى زۆرى ئه‌نجام داوه".
دواتر حه‌لبووسى گوتى، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوئاهه‌نگیمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه".
له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق گوتى، "هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو كێشه‌یه‌كش ئه‌گه‌ر هه‌وڵى بۆ بدرێت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێمه له په‌رله‌مانى عێراق پشتگیرى ئه‌و بۆچوونانه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
بڕیاره رۆژى سێشه‌مى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێك له‌سه‌ر ده‌نگدان به ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكوومه‌ت ئه‌نجام بدات، له‌مباره‌یه‌وه حه‌لبووسى گوتى، "سێشه‌م ئه‌و دانیشتنه ده‌كرێت و ده‌نگدان به حكوومه‌تیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و سزایانه‌ى كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیده‌كان هه‌یانه، ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان ئاماده‌ین، به‌ڵام نازانین حكوومه‌ت كاندیده‌كانى ده‌گۆڕێ یان نا".
ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌مى ڕابردوو محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێری كرد، سه‌ردانه‌كه‌ى تا ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وام بوو.