دواى چوار ڕۆژ له به‌رده‌وام بوونى، ئه‌مڕۆ شه‌موو نمایشی شانۆیی و دیبەیت و چالاکیی هونەریی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ، كۆتایى به‌كاره‌كانى هێناو خەڵاتەکانی فێستیڤاڵەکەیش به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش كرا.
سەلام باپیر بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، فێستیڤاڵەکە بەسەرکەوتوویی ته‌واو بووه و لێژنەی دادوەری خەڵاتەکانیان دابەش کرد.
زیاتر گوتى، خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بەخشرایە شانۆکار "ئاڵا نەجم" لە نمایشی شانۆیی فلانە لە بەغدا، هه‌روه‌ها خەڵاتی باشترین دەرهێنان بەخشرایە "کریستۆف نیکس" بۆ شانۆیی لە چاوەڕوانی گۆدۆدا، له‌لایه‌كى تر خەڵاتی لیژنەی دادوەران بۆ نمایشی شانۆیی ئەدرینالین بەخشرایە شانۆکار "ئەسما موستافا".
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەهاوکاری لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، ڕۆژی دووشەم 10ى کانوونی یەکەم سه‌عات چواری ئێوارە دەستی پێ کرد و تا ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی کانوونی یەکەم بەردەوام بوو، لە فێستیڤاڵەکەدا هەشت گرووپی شانۆیی له "ئه‌ڵمانیا، میسڕ، كوێت، توونس، ئوردن"، و گرووپێکیش لە بەغدا و دوو گرووپ لە هه‌ولێر، بەرهەمەکانیان نمایش کرد.