لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، په‌یكه‌رێك بۆ نووسه‌رێكى ناودارى كورد دروست كرا و ئه‌مڕۆ پەردە لەسەر پەیکەره‌كه لادرا كه هى نووسه‌رى ناودارى كورد " محێدین حەق شناس"ه.
کتێبی "شارەکەم سنە" کە کتێبێکی تایبەتە بە لایەنە کولتووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی شارەکە، و له‌لایه‌ن محێدین حەق شناس نووسراوه له‌پاى ئه‌و خزمه‌ته‌ى به فه‌رهه‌نگى شاره‌كه و ناودارییه‌كه‌ى په‌كه‌رێكى شایسته‌ى بۆ دروست كرا.
پێگه‌ى تایبه‌تى نووسه‌رى ناودارى كورد "محێدین حەق شناس" له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه كه لە پارکی ئاویەر لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری حەق شناس لادراوه و پەیکەرەکەیش لالەیەن پەیکەرسازی بەناوبانگی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، "هادی زیائەدینەوە" وەک ڕێزێک بۆ ئەو نوسەرە و خه‌باتى ڕ‌ۆشنبیرى دروست كراوە.
محێدین حەق شناس، یەکێک لە شاعیر و نووسره ناسراوەکانی شاری سنە کە چەندان جار وەک کەسایەتیی نموونەی پارێزگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان دیارى كراوه، شاعیر و ئەدیبی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان محێدین حەق شناس، دوای ماوەیەکی زۆر لە بەربەرەکانی کردن له‌گەڵ نەخۆشی ڕۆژى 12ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2013 لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.