گۆرانیبێژى لاوى كورد "تەها قادر"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام ئاشكراى كردووه كه ئێسته سەرقاڵی ئامادەکردنی نوێترین ڤیدیۆ کلیپییەتی، کە دەیەوێت لە ڕۆژی لەدایك بوونەکەیدا بڵاوی بکاتەوە.
ته‌ها قادر له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ى ئیسنتاگرام نووسیویه‌تى: "ئێسته چەند گۆرانییەکم ئامادەیە، بەڵام کلیپم بۆ نەکردوون، یەکێك لە گۆرانییەکانم 'جوانی دونیا' یە کە ڕیکۆردم کردووە، هەوڵدەدەم بەمنزیکانە تەواوی بکەم و لە ڕۆژی هه‌شتی کانوونی دووەم ساڵى داهاتوو كه هاوكا ڕۆژی لەدایکبوونیشمە بڵاوی بکەمەوە".
به‌پێى زانیارییه‌كان، گۆرانى "جوانی دونیا" له تێکست و ئاوازی هەردی سەلامییە و ئەڕێنجەکەی ئەفشین شوکرییە، گۆرانیبێژ ته‌ها قاد به‌نیازه کلیپەکەی لە ئێران تۆمار بكات، جگە لەو کارەیش ته‌ها قادى گۆرانیبێژ چەندان بەرهەمی تری لەبەردەستایە و کاریان لەسەر دەکات، کە یەکێك لەوانە کارێکی دوێتە لەگەڵ "نامۆ" ئەنجامی دەدات.
گۆرانیبێژ تەها قادر، هونه‌رمه‌ندێكى ناودارى لاوى كورده و ماوه‌یه‌كى زۆره ده‌ستى به‌هونه‌ر كردووه و خاوه‌نى چه‌ندا گۆرانى تایبه‌ت خۆیه‌تى، دواهه‌مین به‌رهه‌مى به شێوه‌ى كلیپ به‌ناوى "شێته گیان" بڵاو كردووه و ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.