فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر ساڵى 2019 بە هەمانشێوەی ساڵانی تر لە یه‌كی شووباتدا دەست پێ دەکات و بە بەشداری 18 کورتە فیلمی نوێ فێستیڤاڵه‌كه بەڕێوە دەچێت.
سینەماکار و ڕەخنەگرى هونه‌رى "پشتیوان عەبدوڵا" کە سەرۆك و دامەزرێنەری فێستیڤاڵەکەیە لە له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: "سەرەڕای ته‌نگژه‌ى دارایی و کەمی بەرھەمی فیلم لە بواری کاری سینەمادا لە کوردستان، بە ھەوڵی بەردەوامی ھونەرمەندان و سینەماخوازان جموجووڵ بەردەوامە و کار و چالاکییەکان ناوەستێت، پاش هەوڵ و کۆششی سینەماکاران و دەستەی بەڕێوەبەرانی فێستڤاڵی سینەمایی هەولێر دژ بە تیرۆر، خولی چوارەمی دەست پێ دەکات و ساڵى ئیانده له یه‌كى مانگى شووبات، به به‌شدارى 18 کورتە فیلمی تازەی کوردی بەشدارن کە سەرجەمیان یەکەم جارە نمایش دەکرێن".
به پێى زانیارییه‌كان، فیلمەکان لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە نێردراون، خولی ئەمساڵی فێستڤاڵی نێو دەوڵەتی سینەمایی دژ بە تیرۆریش لە ژێر ناونیشانی خولی شەھیدی سەرکردە "شەوکەت شێخ یەزدین" بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر ساڵانه له یه‌كى مانگى شووبات به‌به‌شدارى چه‌ندان فیلمى سینه‌مایى كورت و درێژ به ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م ساڵیش ده‌بێته چوارم خول له‌سه‌ر یه‌ك به‌بێ پچڕان سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایشى فیستیڤاڵه‌كه به‌رده‌وامه.