به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هاوپه‌یمانی ئه‌نكه‌ره‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هێڕشكردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و شاری مبنج هێلی سووره به‌لای سوپای ئه‌مه‌ریكاوه.
له دوو ڕۆژی داهاتوو دۆخه‌كه به‌ره‌و گرژی ده‌چێ و پێوه‌ندی زۆر له نێوان فه‌رمانده سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له باكوری سووریا دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات كه هاوپه‌یمانی واشنتنن و به‌شداری كارایان له شه‌ڕێ داعش هه‌بووه، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی توركیا ته‌واوی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گرووپه‌كانی ناو سوپای ئازادی سووریا دووپاتیان له‌به‌شداری له ئۆپراسیۆنه‌كه كرده‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان به ئیئتلافی نیشتمانی سووریا و سوپای ئازادی سووریا داوه و به توندی ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ناوچه‌كه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێیه واته هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان دواتر ده‌ستبه‌جێ كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده تێكه‌ڵاو بوون، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌كه، چونكه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای لێ بڵاو بووه‌ته‌وه.
برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی توركیا كارێكی ژیرانه نییه.