دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵوێزی توركیای له عێراق كرد و ناڕه‌زایی له‌باره‌ی بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شنگال و قه‌ره‌چووغ پێ ڕاگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا دووپاتی كرده‌وه، كه گوێ به‌و قسانه ناده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له بۆردمانی ئامانجه‌كان له عێراق كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر توركیا.
ئه‌ردۆغان له وتارێكی له ویلایه‌تی دنیزلی له چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه گوتی، خه‌بات و هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن دژی ڕێكخراوه "تیرۆریستییه‌كان" له باكوری عێراق، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كات بوه‌ستن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیتان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان باره‌گاكانی "تیرۆریستانیان" له شنگال و قه‌ره‌چووغ خاپوور كرد.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌نكه‌ره هیچ نكۆڵی ناكات له پاراستنی ئاسایشی وڵات، ده‌ست بۆ هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاو و كارێك ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی و شه‌ڕ و تێكچوونی ئاسایشی توركیای لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه دوێنێ شه‌موو گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیایش دووپاتی له به‌رده‌وامی بۆردمانه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه جیا جیاكان له عێراق كرده‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو 14ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردمانی بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له شنگال و كه‌مپی ئاواره‌كانی باكور له مه‌خموور كرد، به‌وهۆیه‌وه هه‌شت كه‌س برینداربوون و گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه.