سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرای كرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ببێته‌وه و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكات و بڕیاری پێویست له‌وباره‌وه بدات.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی
شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت و دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی به‌شداریان له حكوومه‌ت به وردی ده‌خرێته به‌رباس.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد، دوای كۆبوونه‌وه‌كه شاندێكی تری پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دوا گه‌ڕی دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵیان بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی پێ بدرێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕای گه‌یاند، كه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێ به زوویی حكوومه‌ت پێك بهێنرێت و كاتی زۆری نه‌خایه‌نێت، ئه‌و شانده‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیش سه‌ردانی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئازاد به‌رواری و هۆشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمینكی و هێمن هه‌ورامی و دلشاد شه‌هابی تێدا ده‌بێت.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی 2018ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م توانی 45 كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات و به ژماره‌یه‌كی زۆری كورسی پێشی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تری به‌شداره له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.