یۆڤێنتۆس بە گۆڵێكی رۆناڵدۆ سەركەوتنی بەدەستهێنا

:: AM:09:19:16/12/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە یاریی دێربی شاری تۆرینۆدا سەركەوتنی پێشكەش بە یانەكەی یۆڤێنتۆس كرد.

دوێنێ شەموو یانەی یۆڤێنتۆس لە گەڕی 16ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی ئۆڵەمپیكۆ دی تۆرینۆ بووە مێوانی یانەی تۆرینۆ و یارییەكەشی بە گۆڵێكی خاوێن لێ بردەوە.

تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بە لێدانی سزا لە خولەكی 70ی گێمی دووەمدا تۆمار كرا، دوای ئەوەی بەرگریكارێكی یانەی تۆرینۆ لەنێو هێڵی سزا ماریۆ ماندزۆكیچی هێرشبەری یانەی یۆڤێنتۆسی بەردابووەوە.

بەمەش یانەی یۆڤێنتۆس ژمارەی خاڵەكانی بۆ 46 بەرز كردە و بەبێ ركابەری هەر لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیتاڵیا مایەوە، یانەی تۆرینۆش بە 22 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم جێگیر بوو.

شەوی رابردوو یارییەكی تریش لە گەڕی 16ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، یانەی ئینتەر میلان لەنێو یاریگەی سان سیرۆ مێوانداریی یانەی ئۆدینێزی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی لێ بردەوە كە لە خولەكی 76 بە رێگەی لێدان سزا هاتبووە تۆماركردن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م