ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی ئەمشەویان بەرامبەر یانەی لیڤانتی لە خولی ئیسپانیا ناوی 19 یاریزانی تیپەكەی تۆمار كردووە.
ئەمشەو سەعات 10:45ی شەو بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی سیوتات دی ڤالێنسیا لە گەڕی 16ی خولی ئیسپانیا دەبێتە مێوانی یانەی لیڤانتی.
ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكە 19 یاریزانی بانگهێشتكردووە، هەروەها 2 یاریزانیشی بەهۆی پێكانەوە دوورخستۆتەوە كە ئەوانیش پێكهاتوون لە ساموێل ئۆمتیتی و مالكۆم.
یانەی بەرشەلۆنە بەر لە ئەنجامدانی ئەم یارییە بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای گرتووە و یانەی لیڤانتیش لە ریزبەندی حەوتەمە بە 22 خاڵ.
ئەو یاریزانانەی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكە بانگهێشتی كردوون برێتین لە:-
گۆڵپارێز: تیر شتیگن – سیلیسین.
بەرگری: سێمێدۆ، پیكێ، لێنگلێ، جۆردی ئەلبا، ڤێرمایلین و میراندا.
ناوەڕاست: بۆسكێتس، راكیتیچ، كۆتینیو، دینیس سوارێز، ئارسەر، ڤیدال و ئەلینا.
هێرشبەر: دێمبێلێ، میسی، لویس سوارێز و مونیر حەدادی.