بەپێی
دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە
پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆڕسەی جیهانیی دراو و زێڕ، بەهۆی
داخرانی بۆڕسە نرخی زێڕ و دراو جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەم 16ی کانوونی یەکەم ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە
بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و 238 دۆلار
خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ
"وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری ئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی
عەیار 24: 239 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی
عەیار 21: 210 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی
عەیار 18: 180 هەزار دینار
پێویستە
بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و
لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
دیاریكردنی
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 238 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120 هەزار و 200 دینار دەستنیشان كراوە.
نرخی دراو
نرخی دراو
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
100 دۆلاری
ئەمەریكی: 120 هەزار و 100 دینار.
100 یۆرۆ: 136 هەزار دینار.
100 پاوند:151 هەزار و400 دینار
100 لیرەی
توركی: 22 هەزار و 400 دینار.
100 هەزار
تمەن: 11 هەزار و 700 دینار
100 یۆرۆ: 113 دۆلار و 9 سەنت
100 پاوند: 125 دۆلار و 87 سەنت