ئەمشەو یاریی كلاسیكۆی خولی ئینگلیزی هەیە

:: AM:09:58:16/12/2018 ‌

ئەمشەو سەعات 7 بەكاتی كوردستان، یاریی كلاسیكۆی خولی ئینگلیزی لەنێوان هەردوو یانەی لێڤەرپوول و مانچستەر یونایتد بەڕێوەدەچێت.

یارییەكە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی دەبێت و لەنێو یاریگەی ئەنفێڵدی تایبەت بە یانەی لێڤەرپوول بەڕێوەدەچێت.

یاریزانانی یانەی لێڤەرپوول بە وریەكی بەرزەوە دێنە نێو یاریگەی دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو پێشەنگی یانەكانی خولی ئینگلیزییان لە یانەی مانچستەر سیتی وەرگرتبوو هەروەها سێشەمی رابردووش لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵییان بردبووەوە و بەفەرمی گەیشتبوونە قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.

بەڵام دۆخەكە بۆ یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتد تاڕادەیەك جیاوازترە بەهۆی ئەوەی ئاست و ئەنجامەكانی ئەمساڵیان وەك پێویست نییە و جگە لەوەش یارییەكە لە دەرەوەی یاریگە و جەماوەریان بەرامبەر یانەیەكی بەهێزی وەك لێڤەرپوول ئەنجام دەدەن.

یانەی مانچستەر سیتی دوێنێ شەموو بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی ئێڤەرتۆنی بردبووەوە و بەمەش بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی یانەكانی خولی ئینگلیزی وەرگرتبووەوە.

بۆیە لەسەر یانەی لێڤەرپوول و یاریزانەكانی مەرجە ئەمشەو بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد سەركەوتن بەدەستبێنن تا پێش لە یانەی مانچستەر سیتی بگرنەوە.

رۆژنامە ئینگلیزییەكان پێشبینی پێكهاتەی هەردوو یانەكەیان بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەمشێوەی خوارەوە خستبووە روو:-

یانەی لێڤەرپوول / 4-3-3

گۆڵپارێز: ئەلیسۆن پیكەر

بەرگری: گۆمێز، لۆفرین، ڤان دیك و رۆبێرتسۆن

ناوەڕاست: هێندرسۆن، فابینۆ و كیتا

هێرشبەر: سەڵاح، مانی و فێرمینۆ.

مانچستەر یونایتد / 4-5-1

گۆڵپارێز: دی خیا

بەرگری: دارمیان، لیندلۆف، سمۆلینگ و ئاشلی یۆنگ

ناوەڕاست: پۆگبا، هێرێرا، ماتا، فرێد و ماتیچ

هێرشبەر: لۆكاكۆ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م