توركیا به ئاشكرا باس له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له منبج و ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات ده‌كات، ئه‌مه‌ریكایش به لێدوان و هه‌ڵوێست دژی ئه‌و كاره وه‌ستاوه و به هێلی سووری ده‌زانێ و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان قبووڵی هیچ ئۆپراسیۆنێك ناكه‌ن، چونكه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌ن. شاره‌زایان له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی ڕاستی و كرداری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له‌لایه‌ن توركیاوه به شێوازی جیا جیا ده‌خوێننه‌وه و هه‌ندێكیان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واشنتن گلۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه هه‌ڵكردووه.
ئه‌ردۆغان كاراكۆس جه‌نه‌رالی پێشوو له هێزه‌كانی ئاسمانی توركیا به ئاژانسی شینخوای چینی ڕاگه‌یاند، له كاتی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌یه‌كدادانی نێوان توركیا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوو نادات، جیا له‌وه‌یش هه‌فته‌ی ڕابردوو نێرده‌ی تایبه‌تی واشنتن بۆ كاروباری سووریا جێمس جیفری له ئه‌نكه‌ره بوو و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گلۆپی سووری بۆ ئه‌نكه‌ره هه‌ڵكردووه، تا ئۆپراسیۆنێكی سنوردار ئه‌نجام بدات بۆ ناو خاكی سووریا.
توركیا بوونی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له سه‌ر سنووره‌كانی باشووری به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه ده‌زانێ، بۆیه داوا له واشنتن ده‌كات چیتر چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان بۆ نه‌نێرێت و ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا چوارشه‌می ڕابردوو به زمانێكی تونده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه پشتیوانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌كات زیاتر له هه‌زار سه‌ربازی له 20 بنكه‌ی سه‌ربازی بچووكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده دروست كردووه.
هالدون سولمازورتك جه‌نه‌رالێكی پێشووی سوپای توركیا ده‌ڵێ، پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا به‌دڵنیاییه‌وه ڕوو ده‌دات، چونكه واشنتن سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز پاشه‌كشه به هێزه‌كانی ناكات و بێده‌نگیش نابێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه بچووك و سنوورداریش بێت، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایش لێدوانیان داوه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه واشنتن پشتیوانی هاوپه‌یمانه كورده‌كانی ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشیان كرایه‌سه‌ر.
شۆن رۆبه‌رتسۆن گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" له‌هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنی كرد له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژانه‌وانی گوتی، ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی زۆره بۆ ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی به‌هۆی بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌و سنووره، هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بێ هه‌ماهه‌نگی ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی و كێشه‌ی زیاتر.
كاراكۆس له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پنتاگۆنه‌وه ده‌ڵێ، ته‌نیا ڕووكه‌شه و به واقیعی هه‌ڵوێست ده‌رنابڕن، چونكه ده‌بێ هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه ئه‌مه‌ریكیه‌كانی لێیه و پنتاگۆنیش ته‌نیا بڵێ سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه!، بۆیه پنتاگۆن له ڕووكه‌ش خۆی ده‌رده‌خات كه له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كه نییه و پشتیوانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به توندی ڕووبه‌ڕووی هێرشی توركیا ده‌بینه‌وه و ده‌سته‌وه‌ستان نابین، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ژماره‌یان له نێوان 60 تا 70 هه‌زار چه‌كدار ده‌بێ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ڕاهێنانیان پێ كراوه.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ردۆغان پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه به هه‌ماهه‌نگی زیاتر و باڵاتره‌وه له سووریا كار بكه‌ن، هاوكات سه‌رۆكی توركیا دوای ئه‌وه هۆشداری دا كه هێزه‌كانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و هێزه كوردییه‌ی له منبه‌جن كه شاره‌دێیه‌كی سووریایه و ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ڕووباری دیجله، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا له گرتنی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌سه‌ده‌ش به خێرایی كۆنتڕۆڵی كرد.
سولماز تورك گوتی، قسه‌كانی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌وه‌ی كه له كاتی ئۆپراسیۆنه‌كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌نه ئامانج زۆر ناواقیعییه، كاتێك جه‌نگ هه‌ڵگیرسا چۆن ده‌توانی ئاگاداری ئه‌وێ بكه‌یت و بیپارێزیت؟ ڕه‌نگه هێنانه كایه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه ته‌نیا كاتی بێ و بۆ ڕای گشتی بێ و ئه‌مه‌ریكاش نه‌رمی بنوێنێ، چونكه له توركیا هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی شاره‌كان له داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ به‌م كارانه‌ی رووحیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له دڵی خه‌ڵكی توركیا ببووژێنێته‌وه، تا ده‌نگ به ئاكپارتی بده‌نه‌وه.
موراد بیلهان دیپلۆماتكارێكی پێشووی توركیا گوتی، ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئهێسته، ئه‌مه ته‌نیا په‌یامێكه له ئه‌نكه‌ره‌وه‌بۆ واشنتن، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌م داواكانی توركیاوه بێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م دواییه باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی چاودێری لایه‌نی سووری له‌سه‌ر سنووری سووریا و توركیا كردووه‌ته‌وه، بۆیه باوه‌ڕناكه‌م كه واشنتن له‌به‌ر كورد ڕێ له هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی توركیا دژی هێزه كوردییه‌كانی ناوچه‌كه به‌رپا بكه‌ن. هه‌ر چۆنێك بێ ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ واشنتن و ئه‌نكه‌ره دوژمنایه‌تی له نێونیان هه‌بێت.