ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی ئه‌مساڵ له ڤاتیكان به بۆنه‌ی ساڵی نوێی زاینی به به‌شداری چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی و جیهانی ئه‌نجام ده‌درێ و پاره و قازانجی ئاهه‌نگه‌كه‌یش له‌لایه‌ن ڤاتیكانه‌وه بۆ منداڵانی ئاواره‌ی مه‌سیحی له هه‌ولێر و باشووری سوودان ده‌نێردرێ.
پێگه‌ی
ڤاتیكان نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی 25 ساڵه ئه‌و ئاهه‌نگه خێرخوازییه به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی په‌یامبه‌ر عیسا له ڤاتیكان ئه‌نجام ده‌درێ و داهات و قازانجی ئاهه‌نگه‌كه‌یش بۆ منداڵانی ئاواره و لێقه‌وماو خه‌رج ده‌كرێت.
ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له هۆڵی پۆلسی شه‌شه‌م له ڤاتیكان ئه‌نجام ده‌درێ و هونه‌رمه‌ندانی بیانی و ئیتاڵی به‌شداری ده‌كه‌ن وه‌ك "ئه‌ندریا بۆتشیلی، The cranberries، B.B Kimg" هاوكات موزیسیانی به‌ناوبانگی جیهانی له‌وێ كۆ ده‌بنه‌وه و له‌وانه هونه‌رمه‌ند و سترانبێژ "ئاناستازیای ئه‌مه‌ریكی، ئه‌لیساندرا ئاموروزو، دی دی بریندجوتر، نیو گواردیشن، ستیت جۆسبێل و چه‌ندان هونه‌رمه‌نی تری به‌ناوبانگی دنیا به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن و شه‌وێكی پڕ له هونه‌ر و شادی به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی به كڕینی بلیت ده‌توانن به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ن و داهاته‌كه‌یشی بۆ فێركردن و خوێندنی منداڵانی باشووری سوودان له كه‌مپی بالابیكی ئۆگه‌ندا و منداڵانی مه‌سیحی كه ژماره‌یان 130 هه‌زار كه‌سه و ئاواره‌ی هه‌ولێر بوون، تێچووی خوێندنیان بۆ دابین ده‌كرێ له داهاتی ئه‌و ئاهه‌نگه.