شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە کوردستان دەکات

:: AM:11:09:16/12/2018 ‌

 

شەپۆلێکی تری باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەرێژەی جیاواز لە شارەکانی کوردستان باران دەبارێت. کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە لە سبەی بەیانییەوە دەردەکەوێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی بەفر دەبارێت.

 

بۆ ئەمڕۆ یەکشەم ئاسمانی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدرێت.

 

بۆ سبەی دووشەم  ئاسمانی کوردستان هەورە و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان باران دەبارێت، ئەگەری بارینی بەفر لە هەندێک شوێن لە ئارادایە.

 

لە پاریزگای هەولێر بارانە و لەکاتی شەودا پێشبینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.

 

ئەم پیشبینییە بۆ سلێمانی و دهۆکیش دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو دوو پارێزگایەش بەفر دەبارێت بەڵام لە کەرکووک لە بەیانییەکەی باران دەبارێت و لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدرێت.







وشە - سلێمان تاشان