ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، تا ئێسته سه‌دان هاووڵاتی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره و ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیش هێما بۆ بوونی گرتووخانه‌ی نهێنی و هێزی شاراوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌نجام بدرێت.
محه‌مه‌د كه‌ربوولی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئاشكرای كرد، تا ئێسته‌یش چاره‌نووسی سه‌دان ڕفێنراوی هاووڵاتییانی ناوچه ڕزگاركرواهكان نادیاره و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گرتووخانه‌ی نهێنی بوونی هه‌یه و ده‌سه‌ڵات و هێزی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت له پشت ڕفاندنی ئه‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نیانه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، داوا له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه به په‌له ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕفێنراوان.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ناوچه‌ی جرف سه‌خه‌ر بووه ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و ڕێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نادرێ و گرتووخانه‌ی نهێنی زۆری تێدایه و هێزه‌كانی حزبوڵای عێراقی كه یه‌كێكن له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه.