په‌رله‌مانتارێكی مه‌سیحی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌خنه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌گرێ به‌وه‌ی ڕێ نادات كه‌سێكی مه‌سیحی كه نوێنه‌رانی مه‌سیحییه‌كان بكا پۆستی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران وه‌ربگرێ، به‌ڵكوو كارمه‌ندێكی نووسینگه‌ی خۆی كاندید كردووه تا پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
بورهانه‌دین ئیسحاق په‌رله‌مانتاری مه‌سیحی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به توندی ڕه‌خنه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌گرێ، كه پشكی مه‌سیحییه‌كانی له حكوومه‌تی نوێی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆی به‌كارده‌هێنێت و كارمه‌ندێكی نووسینگه‌ی خۆی بۆ پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران كاندید كردووه.
ئاماژه‌ی دا، هنا‌ء عه‌مانوئێل كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی
مه‌سیحییه‌كان له عێراق ناكات، به‌ڵكوو ئه‌و كارمه‌ندێكی نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه نه‌ك نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان و له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه كاندید كراوه.
دووپاتی كرده‌وه، كه ته‌واوی مه‌سیحییه‌كان ئه‌م كاندیده ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كان ناكات، حكوومه‌تیش به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕه‌تی كرده‌وه كاندیدی مه‌سیحییه‌كان بگۆڕێ و كه‌سێك كه نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان بكات پۆسته‌كه وه‌ربگرێ، نه‌ك كارمه‌ندێكی نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی مه‌سیحییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه وه‌كو پێكهاته‌ی مه‌سیحی به فه‌رمی داوامان له به‌رهه‌م ساڵح كردووه كاندیدی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران بكشێنێته‌وه، چونكه كاندیده‌كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌كات، نه‌ك مه‌سیحییه‌كان، ئه‌گه‌ریش كه‌سێك نوێنه‌رانی مه‌سیحییه‌كان نه‌كات له حكوومه‌ت په‌رله‌مانتاران و كڵێسایش به ته‌واوی ئه‌م كاندیده ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.