به‌ر له هاتنی تیرۆریستان، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باكوری مووسڵ هیچ كات به درێژایی مێژوو زه‌یتوونی هاورده‌كراویان نه‌كڕیوه، به‌ڵكوو خۆیان له كێڵگه‌كان زه‌یتوونیان به‌رهه‌م ده‌هێنا و بۆ خواردن و دروستكردنی زه‌یت به‌كاریان ده‌هێنا و ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی تری عێراقیشیان ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته كێڵگه‌كانی زه‌یتوونیان وێرانبووه و بازاڕیش پڕ بووه له زه‌یتوونی هاورده‌كراوی توركیا و ناچارن ئه‌و جۆره زه‌یتوونه به‌كاربهێنن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی "
Middle East Eye" چه‌كداران و تیرۆریستان یه‌كه‌م كار دوای داگیركردنی ته‌له‌عفه‌ر ئه‌نجامیان دا، سووتاندنی باخه‌كانی زه‌یتوون و وێرانكردنی پیشه‌سازی ناوخۆی ناوچه‌كه بوو، كه سه‌دان ساڵه خه‌ڵكی ناوچه‌كه خه‌ریكی بوون و ڕۆژ دوای ڕۆژیش خواست له‌سه‌ر زه‌یتوون و زه‌یتی زه‌یتوونی ناوچه‌كه زیاتر ده‌بوو.
نه‌شید حه‌سه‌ن خاوه‌نی فرۆشگایه‌كی خوارده‌مه‌نی گوتی، هیچ كاتێك له ژیانمان دا زه‌یتوونی هاوردهكراومان نه‌كڕیوه تا له فرۆشگاكهمان به خه‌ڵكی بفرۆشینه‌وه، چونكه زه‌یتوون له ناوچه‌ی ئێمه زۆر چێنرابوو و باخی زۆر هه‌بوو، هیچ پێویستیمان به زه‌یتوونی هاورده‌كراو نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته كه باخه‌كانی زه‌یتوون سووتێنراون و ناوچه‌كانمان وێران بووه، زه‌یتوونی خۆشكراوی توركیا له دووكانه‌كانمان به خه‌ڵك ده‌فرۆشینه‌وه.
زیاتر گوتی، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا باخه‌كانی زه‌یتوون وێرانكران و سووتێنران، به‌ڵكوو دره‌ختی میوهجاتهكانیش بڕدرانه‌وه و له‌ناوبراون و خاوه‌نی هیچ شتێك نین و ئێسته ده‌بێ هه‌موو شته هاورده‌كراوه‌كان به‌كار بهێنین.
ته‌له‌عفه‌ر شاره‌دێیه‌كی ده‌وره‌به‌ری پارێزگای مووسڵه و دانیشتووانی زۆرینه‌ی توركمانی شیعه‌ن ده‌كه‌وێته 63 كیلۆمه‌تر ڕۆژئاوای مووسڵ و 52 كیلۆمه‌تر ڕۆژهه‌ڵاتی شنگال و نزیكه له سنووری نێوان سووریا و عێراق، دوای زیاتر له سێ ساڵ داگیركردنی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌بوون و وێرانییه‌كی زۆر له شاره‌دێكه دروست بووه و سه‌رجه‌م كێڵگه‌كانی كشتوكاڵ و زه‌یتوون و دره‌ختی میوه جۆراوجۆره‌كانیش له‌ناوبراون.
له ده‌وروبه‌ری ته‌له‌عفه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كێڵگه‌ی زه‌یتوون هه‌بوو، عه‌لی ئهزغار سوله‌یمان به خه‌مباری زۆره‌وه له شوێنی كێڵگه زه‌یتوونه‌كه‌ی هاتوچۆی ده‌كرد و ئاخ و نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕی، كه ئێسته شوێنی باخه زه‌یتوونه‌كه‌ی هیچ دره‌ختێكی زه‌یتوونی لێ نه‌ماوه و سه‌رجه‌میان سووتێنراون، به‌شێكیش نه‌ك هه‌ر سووتێنراون به‌ڵكوو ماده‌ی ژه‌هراوی كراوه‌ته ژێر دره‌خته‌كانه‌وه و له ڕه‌گه‌وه وشك بوون.
سوله‌یمان هه‌نگاو به هه‌نگاو به ناو شوێنه‌واری باخه زه‌یتوونه لهناوچووهكهی ده‌ڕۆیشت و دووپاتی كرده‌وه، به‌نزین له ژێر دره‌خته‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی وشك بن و له‌ناو بچن.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له سنووری شارۆكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر زیاتر له پێنج هه‌زار دره‌ختی زه‌یتوون هه‌بووه، له ناوچه‌كانی تریش ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر بووه، به تایبه‌ت له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی تلسقۆف و شوێنه‌كانی تر، سه‌رجه‌می باخه‌كانی زه‌یتوونی ناوچه‌كه له‌ناوبراون و هیچ سوودێكیان نه‌ماوه. جووتیاران و خاوه‌نی كێڵگه‌كانی زه‌یتوون ده‌ڵێن، ئه‌وان ئێسته و داهاتووی ئێمه‌یشیان وێران كرد.
محه‌مه‌د سالح جووتیارێكی تره و گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی له‌دایكبوونی، ئه‌و به كاری ئاژه‌ڵداری خه‌ریكبوو و خاوه‌نی 640 سه‌ر مه‌ڕ بوو، به‌ڵام ئێسته خاوه‌نی یه‌ك مه‌ڕیش نییه و ده‌ڵێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێ و ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری ناوچه‌كه پێی گوتووین، سه‌رجه‌م مه‌ڕه‌كانی ڕه‌وانه‌ی سووریا كراون و تاڵان كراون، خاوه‌نی كێڵگه‌یه‌كی زه‌یتوونیش بووه كه 265 دره‌ختی زه‌یتوونی تێدا بووه، به‌ڵام سووتێنراوه و وشكبوون، ته‌نانه‌ت كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كانی كشتوكاڵیشیان بردووه و بیری ئاوی كێڵگه‌كه‌یان وێران كردووه.
ئه‌و گوتی، زۆر دلشادم كه خۆم و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م سه‌لامه‌تین و گه‌ڕاوینه‌ته‌وه زێدی خۆمان، به‌ڵام زۆر نیگه‌رانم كه باخی زهیتوونهكهم و ڕانه مهڕهكهم هیچی نه‌ماوه، زۆر ئه‌سته‌مه بێ هیچ داهاتێك جارێكی تر بتوانین به كاری ئاژه‌ڵداری و باخی زه‌یتوونه‌وه خه‌ریك بین و سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه.
خاوه‌نی كێڵگه‌كانی زه‌یتوون ده‌ڵێن، به‌ر له‌وه‌ی ناوچه‌كانمان وێران بكرێ، مانگانه به بڕی ملیۆنێك و 500 تا دوو ملیۆن دینار قازانجیان له فرۆشتنی زه‌یتوون كردووه، به‌ڵام ئێسته تاكه دره‌ختێكی زه‌یتوونیان نه‌ماوه و بازاڕیش پڕ بووه له زه‌یتوونی هاورده‌كراوی توركیا.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی 2011ی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ساڵانه له عێراق 10 تا 12 هه‌زار تۆن زه‌یتوون به‌رهه‌م ده‌هێنرا، ئه‌مه پێداویستی ناوخۆی پڕ نه‌ده‌كرده‌وه، چونكه وڵات به گشتی پێوستی به 30 هه‌زار تۆن بوو، هاوكات به گوێره‌ی ئاماره‌كان ته‌نیا له پارێزگای نه‌ینه‌وا زیاتر له 600 هه‌زار دره‌ختی زه‌یتوون له باخی جیا جیا بوونیان هه‌بوو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر هۆگری ئه‌و پیشه‌یه بوون و له خزمه‌تكردنی دره‌ختی زه‌یتوون و به‌رهه‌مهێنانی زۆر لێزان بوون، به‌ڵام هه‌موو دره‌خته‌كانی زه‌یتوون له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وێرانكران.
جووتیارانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن، داچاندنهوهی زه‌یتوون و دره‌خته‌كانی میوه جۆراوجۆره‌كان پێویستی به چه‌ندان ساڵه تا به‌رهه‌م بدات و بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێش وێرانبوونی ناوچه‌كانیان، جیا له‌وه‌یش سامان و پاره‌یان بۆ دووباره داچاندنهوهیان نییه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق هه‌ر دره‌ختێكی زه‌یتوونی پێشتر به 25 هه‌زار دینار خه‌مڵاندووه، بۆیه ئێمه به ملیۆنان دینار زیانمان به‌ركه‌وتووه و خاوه‌نی هیچیش نه‌ماوین.
حكوومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كشتوكاڵ له ناوچه‌كه به ته‌واوی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی پێشوو جووتیاران و كه‌رتی كشتوكاڵیان له ناوچه وێرانبووه‌كان په‌راوێز خستووه و خه‌ڵكی هیچ متمانه‌یه‌كی به به‌ڵێن و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی عێراق نه‌ماوه.