مسته‌فا ساڵح كه‌ریم جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان، له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیيه‌وه له سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مم، كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مسته‌فا ساڵح كه‌ریم رۆژنامه‌نووس و روناكبیری ناسراوی كورد، جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كۆچی دوایی كرد".
زياتر طوتي: مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ماوه‌یه‌ك بوو به‌ده‌ست نه‌خۆشیيه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كتوپڕ بوو، بۆیه گومان ده‌كه‌ین جه‌ڵته بووبێت، چونكه به‌نیازبوو ئه‌مڕۆ بێته‌وه ده‌وام بكات.
كاروان ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌مزگه‌وتی شێخ فه‌رید به‌ڕێده‌كرێت بۆ گۆڕستان و سبه‌ینێ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی".
ناسراوی كورد مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ماوه‌ی 65 ساڵه به‌به‌رده‌وامی له‌بواری رۆژنامه‌وانیدا كارده‌كات و پێشتریش جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بووه.
سلێمانی ـــ هه‌ستیار