له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌هۆى بارینى بارانێكى زۆر و دروستبوونى لافاو ژماره‌یه‌ك رووداوى جیاواز رووی دوان و له ئه‌نجامدا به بڕى زیاتر له 99 ملیۆن دینار زیان به هاووڵاتییان كه‌وتووه.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌رگریى شارستانى دهۆك به "وشه"ى راگه‌یاند، له ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌هۆى بارینى باران و دروستبوونى لافاو له سنوورى پارێزگاى دهۆك ژماره‌یه‌ك ڕووداوى نه‌خوازراو روویان دا و له ئه‌نجامدا زیانێكى زۆرى مادی به‌ر هاووڵاتییان كه‌وتوون.
ئه‌وه‌شی گوت، رووداوه‌كان به ژماره زیاتره له 14 رووداوى گه‌وره و چه‌ندان ڕووداوى بچووك به تایبه‌تى له سنوورى شارۆكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش و ئامێدى و زاخۆ و ئاكرێ، له‌وانه ژێرئاوكه‌وتنى پڕۆژه‌یه‌كى مریشك و دوو پرۆژه‌ى ماسى له شارۆكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش، له مسێریك 20 ماڵ و له زاخۆ و ئاكرێ 11 ماڵ ژێرئاو كه‌وتن و زیانێكى زۆرى مادى به‌دواى خۆیدا هێنا و له سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى به شێوه‌یه‌كى دیاركراو له شاره‌دیێ شێلادزێ ژماره‌یه‌ك سه‌رى ئاژه‌ڵى وه‌كو مانگا مرداربوون له‌گه‌ڵ مردنى ده‌یان مریشكى كوردى، هه‌روه‌ها له سنوورى شارۆكه‌ى شێخانیش به‌نداوێكى گه‌وره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ئاو ته‌قى و زیانى زۆرى مادى به‌ركه‌وت، كۆى گشتى زیانه مادییه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك ئه‌وانه‌ى تایبه‌ته به هاووڵاتییان به‌هۆى باران و لافاوه‌وه ده‌گاته سه‌رۆى 99 ملیون دینار، بێجگه له‌و زیانانه‌ى كه به شوێنه گشتییه‌كان كه‌وتووه.
به‌رپرسى راگه‌یاندنى شارستانى دهۆك له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا رای گه‌یاند، تیمه‌كانمان له سه‌رانسه‌رى پارێزگاى دهۆك له ئاماده‌باشین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان پارێزراو بێت، به تایبه‌تى له حاڵه‌تى دروستبوونى لافاو، هه‌روه‌ها له‌نێو كه‌مپه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆكیش هه‌موو رێوشوێنێكى پێویست گراوه‌ته به‌ر.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى