كه‌یسێكى گه‌نده‌ڵى له یه‌ك فه‌رمانگه‌ى سلێمانى دیارنه‌مانى دوو ملیار دیناره
كه‌یسى گه‌نده‌ڵیى فه‌رمانگه‌یه‌ك له سلێمانى وه‌ك گه‌وره‌ترین كه‌یسى گه‌نده‌ڵى له ماوه‌ى ساڵى 2018 داده‌نرێت، زیاتر له شه‌ش كه‌س به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌كه‌وه گیراون كه به‌گوێره‌ى قسه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، "یه‌كه‌مجاره له یه‌ك فه‌رمانگه ئه‌و ژماره زۆره‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بگیرێن".
فه‌رمانگه‌ى جێبه‌جێكردنى سلێمانى كه سه‌ر به دادگایه و تایبه‌ته به كاروبارى ئه‌و ژن و پیاوانه‌ى له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه، ئه‌ركى ئه‌وه‌یه "نه‌فه‌قه"ى ژن و پیاو وه‌ربگرێت و بۆیان كۆ بكاته‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌و فه‌رمانگه‌یه پیاو كاتێك له ژنه‌كه‌ى جیا ده‌بێته‌وه، موڵك و ماڵه‌كه‌ى بۆ ده‌گوازێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى "وشه" ده‌ستى كه‌وتووه، له ماوه‌ى ساڵى 2018 گه‌وره‌ترین كه‌یسى گه‌نده‌ڵى له كوردستان له‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا بووه، ئێسته كه‌یسه‌كه له قۆناغى دادگاییدایه و بڕیاره له داهاتوویه‌كى نزیكدا بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌و پاره‌یه‌ى له گه‌نده‌ڵییه‌كه‌دا دزراوه نزیكه‌ى دوو ملیار دینار ده‌بێت، له كاتێكدا تا ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له یه‌ك ملیار ده‌كرا. سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پشتڕاستى ده‌كاته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "ئه‌وه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى كه ده‌سته‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا كردووه".
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ى ساڵى 2018دا كه‌یسى زۆرى گه‌نده‌ڵى لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا كراوه، به‌ڵام كه‌یسى گه‌نده‌ڵى دیارنه‌مانى پاره له فه‌رمانگه‌ى جێبه‌جێكردنى سلێمانى، یه‌كێكه له كه‌یسه گه‌وره‌كان و ئێسته له قۆناغى دادگاییدایه.
ڕوونی كرده‌وه كه به‌هۆى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له فه‌رمانبه‌ر تێوه‌گلاون، ئه‌وه‌یش به‌هه‌مانشێوه یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى زیاتر له شه‌ش فه‌رمانبه‌ر بگیرێن.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه "لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه بۆ كۆتا هاتووه و ڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه، به‌ڵام دواتر بڕیارى دادگا له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌وه ده‌رده‌چێت".
"وشه" زانیویه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه نزیكه‌ى دوو ملیار دینار له‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا دزراوه و وه‌ك گه‌وره‌ترین كه‌یسى گه‌نده‌ڵى هه‌ژمار ده‌كرێ.
دواى ئاشكرابوونى ئه‌و كه‌یسه له فه‌رمانگه‌ى جێبه‌جێكردنى سلێمانى، كه‌سێك به وه‌كاله‌ت كاروباره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات. یه‌كێك له‌و ژنانه‌ى به‌رده‌وام كاروبارى له‌و فه‌رمانگه‌یه هه‌یه، به"وشه"ى گوت كه بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى نه‌فه‌قه‌ى "جیابوونه‌وه"كه‌ى سه‌ردانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات، به‌ڵام شه‌ش مانگ پێش ئێسته بۆ وه‌رگرتنى پاره‌كه‌ى زۆر ده‌ستى ده‌ستى پێ ده‌كرا.
ژیان محه‌مه‌د ئه‌و ژنه‌یه كه به‌گوته‌ی خۆی "دواتر ئاشكرا بوو كه به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كه و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك ئه‌و پارانه‌یان خواردووه كه وه‌ك نه‌فه‌قه بۆ ژنان داده‌نرا".
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه زۆر ژن به‌هۆى گه‌نده‌ڵیى ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌وه گیرۆده بوون و تووشى سه‌تان كێشه بوونه‌وه، به‌ڵام ئێسته كاروباره‌كان باشتر ده‌ڕۆن.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ڕابردوو ده‌زگه چاودێرییه‌كان لاواز بوون، بۆیه گه‌نده‌ڵى له‌و شێوه‌یه ڕووی داوه.
كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به"وشه"ى گوت، "له ڕابردوودا كه‌متر چاودێرى هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ى حكوومه‌ت كراوه، بۆیه حاڵه‌تى گه‌نده‌ڵى له‌مجۆره تێیدا ڕووى داوه".
ڕوونی كرده‌وه كه پێویسته چاودێرى له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان توندتر بكرێت و به‌دواداچوون بۆ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك بكرێ كه له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت ڕوو ده‌دات.