له شارۆكه‌ى سۆران سه‌ر به پارێزگه‌ى هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مین جار، منداڵێكى گه‌وره له‌دایك ده‌بێت كه كێشى له سه‌روو ڕێژه‌ی سرووشتییه.
د. مه‌هاباد دلاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران به " وشه "ى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ئافره‌تێكى دووگیانى خه‌ڵكى شاره‌كه، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كرد و له ماوه‌ى 38 هه‌فته‌ى دووگیانی‌دا به نه‌شته‌رگه‌رى مناڵێكى له دایك بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون ده‌ڵێت، منداڵه‌كه ره‌گه‌زى نێره و كێشى شه‌ش كیلۆیه و یه‌كه‌مین جاره منداڵێكى ئاوا به‌كێش له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌دایك ده‌بێت، ئێسته‌یش ته‌ندرووستى منداڵه‌كه جێگیره.
دكتوره مه‌هاباد كه پسپۆڕى له نه‌خۆشیه‌كانى ئافره‌تان و له‌دایكبوونى هه‌یه و نه‌شته‌رگه‌رى منداڵه گه‌وره‌كه‌ى سۆرانیش خۆى ئه‌نجامى داوه، هۆكارى زیادى كێشى ئه‌و منداڵه بۆ دایكى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه تووشبووى نه‌خۆشیى شه‌كره‌یه، ده‌ڵێ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ى دووگیانن و نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه، زۆربه‌ى كاتدا كێشى مناڵه‌كانیان له قه‌باره‌ی سرووشتی زیاتر ده‌بێ.
به‌پێى شاره‌زایانى پزیشكى، كێشى ئاسایى ئه‌و مناڵانه‌ى تازه له‌دایك ده‌بن له نێوان دوو كیلۆ و نیۆ بۆ سێ كیلۆ و نیوه، له‌وه زیاتر به منداڵى نائاسایی هه‌ژمار ده‌كرێ.
سۆران – موڕشید برادۆستى