ئارسناڵ بەفەرمی داواكاری پێشكەش بە ئەستێرە توركەكە كرد

:: PM:01:16:16/12/2018 ‌

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەفەرمی دەستەوارەیەكی پێشكەش بە یانەی رۆمای ئیتاڵی كرد بەمەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ جەنگیز ئۆندێری ئەستێرەی توركی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوو.

ئەم ئەستێرە لاوەی توركیا سەرنجی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆخۆی راكێشاوە وەك یانەكانی ئارسناڵ، چێڵسی، تۆتنهام، مانچستەر یونایتد و بایرن میونشن بەهۆی پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیەوە.

 ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: یانەی ئارسناڵ بەفەرمی گرینگی پێدانی خۆی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆندێر نیشان دا دوای ئەوەی بەڕەسمی دەستەوارەی پێشكەش بە یانەی رۆما پێشكەش كرد.

دەستەوارەكەی یانەی ئارسناڵ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆندێر برێتییە لە 32 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە یانەی رۆما دەستەوارەكەی رەت كردۆتەوە و جەختی كردۆتەوە كە ئەم یاریزانە تەمەن 21 ساڵەیان بە كەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ نافرۆشن.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە بەرپرسانی یانەی رۆما بەهیچ شێوەیەك نیازیان نییە لە نیوەی وەرز و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو دەستبەرداری ئۆندێر ببن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م