به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ساڵانه زانیاری كۆ ده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن "سایبه‌ر سكێرتی" له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی زۆرترین وشه‌ی نهێنی چییه كه خه‌ڵكی به‌كاری ده‌هێنن و بۆ كه‌سانی هاككه‌ر ئاسانه شكاندنیان.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵیكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین ئامار ده‌كات له‌باره‌ی وشه‌ی نهێنی و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئامارێكی نوێی سایبه‌ر سكێرتی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای "لۆس گاتۆس"ه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له ساڵی 2018 زۆرترین وشه‌ی نهێنی كه ساڵانی پێشوویش به‌كار ده‌هات، دووچاری هاككردنێكی زۆر ده‌بێته‌وه پێكدێن له‌مانه‌ی خواره‌وه:
ئاماره‌كه ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه وشه نهێنییه‌كان له 25 دانه‌ی زۆر باو پێكدێن و دووچاری هاككردنێكی زۆر ده‌بنه‌وه كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن: "123456، password، 12345، 123456789، 12345678، 111111، 1234567، sunshine، iloveyou، admin، welcome، abc123، football، 123123، 654321 و donald" و چه‌ندان وشه‌ی نهێنی تر كه زۆر به‌ئاسانی ده‌شكێنرێن.
له‌به‌ر ئه‌مه ده‌زگاكه ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی هه‌ر جۆره ئامێرێك و تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات كه ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه وشه‌یه‌كی نهێنی به‌هێز دابنێن كه هیچ هاككه‌رێك و كه‌سێك نه‌توانێت وشه نهێنییه‌كه بشكێنێت و پێكبێت له‌م وشانه‌ی سه‌ره‌وه.