وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌سه‌ڵاتێكى ترى وه‌رگرت

:: PM:05:54:16/12/2018 ‌
د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌سه‌ڵاتى واژوو كردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى قه‌رزى به‌ریتانى وه‌رگرت.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق تیایدا هاتووه‌، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیڕاق دەسەڵاتی واژووكردنی ڕێككەوتننامەی قەرزی دەزگای زامنكردنی هەناردەی بەریتانی بەخشیە د.فوئاد حوسێن وەزیری دارایی بۆ پێشخستنی تۆڕەكانی گواستنەوەی وزە لەگەڵ كۆمپانیای GE بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی كارەبا.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەپێی ئەم بڕیارە ڕێككەوتننامەیەك لە نێوان وەزارەتی دارایی و بانكی جی بی مۆرگان UKEF واژوو دەكرێت بە بڕی 221.6 ملیۆن یۆڕۆ و بە گوژمەیەكی تریش بە بڕی 158 ملیۆن یۆڕۆ بەپێی مەرجەكانی وەزارەتی دارایی لە بارەی پاڵپشتی دارایی پڕۆژەكان.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتریش وه‌زیرى دارایى عێراق چه‌ند ڕێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر له‌سه‌ر كه‌رتى كاره‌با واژوو كردبوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم