به‌ڕێوه‌به‌ری یوتیووب له نوێترین كاری‌دا هه‌ڵستا به ده‌ركردنی فه‌رمانێك تایبه‌ت به‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه له تۆره‌كه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه پێویسته چه‌ندان جۆری جیاواز له ڤیدیۆی تووندره‌وی و ده‌ستدرێژیكردن و توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان بسڕیته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین بڕیاری به‌ڕێوبه‌ری یوتیووب ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یوتیووب یه‌كه‌مین سایته بۆ گه‌ڕان به‌دوای ڤیدیۆدا و له دنیادا زیاتر له پێنج بۆ شه‌ش ملیار كه‌س ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه وای كرد بڕیاربدرێت له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی چه‌ندان جۆری جیاواز ڤیدیۆ له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌بوون "تووندڕه‌وی، تووندورتیژی دژی ژنان و ئازاردانی منداڵان، ده‌سترێژیكردن (لێدان و سێكس) و ڤیدیۆ تیرۆرستییه‌كان".
نزیكه‌ی نیو مانگه یوتیوب توانیویه‌تی زیاتر له 58 ملیۆن ڤیدیۆ بسڕێته‌وه كه له‌م جۆرانه‌ی سه‌ره‌وه پێكدێن و بڕیاریشه ئه‌م هه‌وڵانه نه‌وه‌ستێت و هه‌ر ئه‌كاونتێكیش ئه‌م ڤیدیۆیانه بڵاو بكاته‌وه ئه‌كاونته‌كه بلۆك بكات له یوتیوب.
یوتیووب تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوبانگه تایبه‌ته به ڤیدیۆ كه له ساڵی 2005 به‌فه‌رمی كاری پێ كرا و خرایه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ر له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه به‌ناوه‌كانی "ستیڤ چین و جاوێد كه‌ریم و چاد هه‌رڵی" كه بیرۆكه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێكیان ئه‌م سێ كه‌سه ویستیان په‌ڕگه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی هه‌موو كه‌س بیبینێت، به‌ڵام له‌و كات ته‌نیا ده‌توانرا ڤیدیۆ به‌رز بكرێته‌وه و دواتر له‌لایه‌ن كه‌سانی تر داگریت، بۆیه ئه‌و سێ كه‌سه ده‌یانویست بێ داگرتن خه‌ڵك سه‌یری ڤیدیۆیه‌كان بكات، ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌داوێ بۆ كردنه‌وه‌ی یوتیووب كه ئێسته دووه‌م باشترین و پڕ بینه‌رترین ماڵپه‌ڕه له دنیادا.