ماوه‌یه‌كه له هه‌ولێر به به‌رده‌وامى كێبڵى كاره‌باى نیشتمانى گڕ ده‌گرن، به‌رێوه‌به‌رى گشتی كاره‌باى هه‌ولێریش له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و پێى وایه ئه‌وه به‌هۆى زۆر به‌كارهێنانى كاره‌باوه‌یه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌م، حوسێن حه‌مد به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌لێر به "وشه"ی راگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌سه‌ر كێبڵه‌كانی كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، هه‌روه‌ها له وه‌رزی زستاندا باری تۆڕه‌كای كاره‌با زۆر قورس ده‌بن، چونكه هاووڵاتییان كاره‌با وه‌ك شوێن گره‌وه‌ی گشت سووته‌مه‌نییه‌كان به‌كارده‌هێنن.
زیاتر گوتی، هێزى ئه‌و تۆڕه كاره‌باییانه به‌گشتی دیاری كراون و ناتوانن به‌شێوازێكی زۆر كاره‌با به ناویاندا تێپه‌ڕ ببێت، كاتێكیش هاووڵاتییان كاره‌با زۆر به‌كارده‌هێنن ئه‌م پێوه‌رانه به‌هۆیه‌وه ئاگر ده‌گرن.
" پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م حاڵه‌تى سووتانى كێبڵه‌كان به‌ناوی (تۆڕی زیره‌ك یان پێوه‌ری زیره‌ك) كه له‌ڕێی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه ده‌تواندرێت كۆنترۆڵی به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوبه‌شانی كاره‌باوه بكرێت" حوسێن حه‌مد وای گوت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته ڕۆژانه كه‌متر له حه‌وت سه‌عات كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان ده‌درێ، هاوكات به‌گوێره‌ى قسه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با له زستاناندا خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با زیاتر ده‌بێ.