"من سێكسم له‌گه‌ڵ لۆرانس كرد بۆیه خه‌ڵاتى ئۆسكارى به‌ده‌ست هێنا" ئه‌مه قسه‌ی هارڤى واینستنى ده‌رهێنه‌ره كه له‌كاتى گێچه‌ڵى سێكسى بهكچانى تر‌ى گوتووه و ویستوویه‌تى ئه‌م قسه‌یه ده‌یان كچى تر فریوبدات.
یه‌كێك له‌و كچانه‌ى كه سكاڵاى له‌سه‌ر هارڤى ده‌رهێنه‌ر تۆمار كردووه، ئاشكراى كردووه كه له كاتى ئه‌نجامدانى گێچه‌ڵى سێكسى هارڤى گوتوویه‌تى "من سێكسم له‌گه‌ڵ لۆرانس كرد دواى ئه‌وه‌ى ژنێكى تر ره‌تى كردووه".
ئه‌و ژنه و چه‌ندان ژنى تر ئه‌م قسه‌یه‌ى هارڤیان دووپات كردووه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و زۆر به‌وه ده‌نازێ كه له‌گه‌ڵ جێنفیر لۆرانس جووت بووه و دواتر ئه‌و كچه به‌هۆى كاره‌كانى ئه‌و توانیویه‌تى خه‌ڵاتى ئۆسكار به‌ده‌ست بهێنێ.
هارڤى به گه‌وره‌ترین كه‌سى هۆلیۆد داده‌نرێت كه تا ئێسته زیاتر له 80 كه‌یسى گێچه‌ڵى سێكسى و ده‌ستدرێژى له‌سه‌ره.
دواى بڵابوونه‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیانه
لۆرانس ره‌تى كرده‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كى سۆزدارى و سێكسى له‌گه‌ڵ هارڤى هه‌بێت، ئه‌و ئه‌كته‌ره نیگه‌رانى خۆى نیشان دا كه ده‌یان كچ بوونه‌ته قوربانى درۆیهكانى ئه‌م تۆمه‌تباره.
جینفێر لۆرانس ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكییه له دایكبووى ساڵى 1990 و له ساڵى 2012 بۆ فیلمى "چاره‌سه‌ركردن به كامه‌رانى" خه‌ڵاتى ئۆسكارى بۆ باشترین ئه‌كته‌ر به‌ده‌ست هێنا.