به‌گوێره‌ی گوته‌ی زانایان و توێژینه‌وه به‌رده‌وامه‌كان چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، له‌دایك ده‌بن به به‌ختن و ژیانێكی زیاتر له كه‌سانی تر ده‌ژین.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایان ده‌كات له‌سه‌ر منداڵان و ئاماژه‌ی پێ داوه، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه ئه‌و منداڵانه‌ی له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا له‌دایك بوون یان له دایك ده‌بن ئه‌وا "به‌به‌ختتر، ته‌ندروستتر و ته‌مه‌ن درێژترن" له منداڵه‌كانیتر ئه‌مه‌یش به توێژینه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه كه چه‌ندان ساڵ توێژینه‌وه‌كه به‌رده‌وامبووه.
چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه ده‌ری ده‌خات ئه‌و منداڵانه‌ی له كانوونی یه‌كه‌م له‌دایك بوون به‌به‌ختن:
یه‌كه‌م - ته‌مه‌نیان زۆر زۆر درێژ ده‌بێت: ده‌زگای "ئه‌جینگ" له ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی له مانگی كانوونی یه‌كه‌م له‌دایك بوون ته‌مه‌نیان زۆر درێژتره به‌راورد به مانگه‌كانی تر، هه‌روه‌ها ئامارێك كۆكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كانوونی یه‌كه‌م له‌دایكبوون ته‌مه‌نیان گه‌شتووه‌ته 105 ساڵ.
دووه‌م - منداڵانی مانگی كانوون یه‌كه‌م هێمن ترینن: به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی ئه‌ورووپی ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ئه‌و منداڵانه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م له‌دایك ده‌بن به‌راورد به مانگه‌كانی تر هێمن ترن.
سێیه‌م - منداڵانی مانگی كانوونی یه‌كه‌م خاوه‌ن زۆرترین مه‌دالیای زێرین له ئۆڵۆمپاته‌كانی دنیادا.
چواره‌م - ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان زۆر كه‌مه.