ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژێكدا یه‌ك په‌رداخ ئاو بخۆى چى ڕوو ده‌دات؟

:: PM:07:54:16/12/2018 ‌
شاره‌زایانى پزیشكى ده‌ڵێن پێویسته‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ى دوو لیتر ئاو بخورێته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ هه‌شت په‌رداخ له‌ رۆژێكدا، ئه‌گه‌ر به‌درێژیى رۆژ ته‌نیا یه‌ك په‌رداخ ئاوت خوارده‌وه‌ ئه‌وا كۆمه‌ڵه‌ گرفتێك تووشى له‌ش ده‌بێت.

هه‌ندێك له‌ زیانه‌كانى كه‌م خواردنه‌وه‌ى ئاو كه‌یه‌ك په‌رداخه‌ له‌ رۆژێدا لێره‌ باسى ده‌كه‌ین.
 
یه‌كه‌م: خێرابوونى لێدانى دڵ، یه‌كێك له‌ سووده‌ گرنگه‌كانى زۆر ئاو خواردنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێدانى دڵ رێك ده‌خات و ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ رۆژێكدا ته‌نیا یه‌ك په‌رداخ ئاو بخرێته‌وه‌ ئه‌وا دڵ بێهێز ده‌بێت و لێدانه‌كانى خێرا ده‌بێت به‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆى هیلاكبوونى له‌ش و ئه‌مه‌یش بۆ وه‌رنه‌گرتنى ئۆكسجن و خوێنى پێویست ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌ دڵدا.

دووه‌م: نزمبوونه‌وه‌ی په‌ستانى خوێن، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى كه‌مخواردنه‌وه‌ى ئاو نزم بوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنه‌، وه‌كو ده‌زانین به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانى خوێن كه‌مه‌ترسیداره‌ به‌ڵام نزمبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن، به‌هه‌مانشێوه‌ كه‌مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كى جۆراوجۆر له‌شت له‌وانه‌یه‌ توانایى وه‌رگرتنى ئه‌و بره‌ دیاریكراوه‌ى ئۆكسجینى نه‌بێت كه‌بۆ خانه‌كان پێویسته‌.

سێیه‌م: ژانه‌سه‌ر، ره‌نگه‌ به‌ درێژیى رۆژ تووشى ژانه‌سه‌ر ببیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بره‌ دیاریكراوه‌ی ئاو نه‌خۆیته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌ له‌ رۆژێكدا ئه‌وه‌ تووشى ژانه‌سه‌رێكى تووند ده‌بیت، به‌پێى پزیشكه‌كان كه‌مخواردنه‌وه‌یى ئاو هۆكارێكه‌ بۆ دروستبوونى ژانه‌سه‌ر و گرژبوونى مێشك، چونكه‌ مێشك له‌ %75 له‌ ئاو پێك دێت.

چواره‌م: ئازارى ماسولكه‌، ماسولكه‌كان پێویستیان به‌ئاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ باشى كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌ په‌رداخێك ئاو بخۆیته‌وه‌ له‌ رۆژێكدا ئه‌وا ماسولكه‌كان بێبه‌ش ده‌بن له‌و بڕه‌ ئاوه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌ ئه‌نجامدا ئازارى ماسولكه‌ دروست ده‌بێت.

پێنجه‌م: تۆخ بوونه‌وه‌یى ره‌نگى میز، شاره‌زایان ده‌ڵێن ده‌توانرێت ره‌نگى میز به‌كاربهێنرێت بۆ زانینى ئه‌و ئاوه‌ى كه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ بخورێته‌وه‌ تاچه‌ند له‌شت پێویستى به‌ ئاوه‌ ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ یه‌ك په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌ ئه‌وه‌ بێگومان ره‌نگى میزت تۆختر ده‌بێت له‌ شێوه‌یى ئاسایى ئه‌مه‌یش له‌ ئه‌نجامى چربوونه‌وه‌یى میزه‌وه‌ دروست  ده‌بێت.




وشە - ئاوات ئازاد