سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌وانى عێراق ئاشكراى ده‌كات به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كه‌یان 400 فه‌رمانبه‌رى فڕۆكهخانى به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن ده‌كه‌ن، پێشبینى ده‌كرێت به‌هۆى مانگرتنه‌كه‌ى ئه‌وان فرۆكه‌خانه‌كه رووبه‌ڕووى داخستن ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق به ماڵپه‌ڕى
غه‌دیرى عێراقى راگه‌یاندووه، 16 مانگه 400 فه‌رمانبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن ده‌كه‌ن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر مووچه‌كانیان خه‌رج نه‌كرێت ئه‌وا بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه پێشتر چه‌ندان شێوازى تری ناڕه‌زاییان تاقى كردووه‌ته‌وه له‌وانه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق مانیان گرتووه، به‌ڵام مووچه‌كانیان پێ نه‌دراوه.
دواجار وه‌زیرى گواستنه‌وه لیژنه‌یه‌كى بۆ كێشه‌كه پێكهێناوه و به‌ڵێنى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى داوه، ئه‌مه‌یش له‌ژێر گوشارى هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن، چونكه به بایكۆتكردنى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران فڕۆكه‌خانه‌كه داده‌خرێت. فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا چه‌ندان جار رووبه‌ڕووى داخستن بووه‌ته‌وه.
له ساڵى 2005 به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان، فه‌رمانبه‌رانى فڕۆكه‌خانه‌كه مانیان گرت و گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌ستا.