رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، به‌ریتانیا ڕێوشوێنه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ به ته‌واوی پێدانی ڤیزا به عێراقییه‌كان بوه‌ستێنێت، ته‌نیا بۆ شاندی باڵا و بازرگانان مۆڵه‌ت و ڤیزای سه‌ردانیكردنی وڵاته‌كه‌یان پێ بدات.
رۆژنامه‌ی "
گاردیان" له ڕاپۆرتێمی ماسیۆ ویفر نووسیویه‌تی، ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق دوای 2003 ده‌ستی پێكرد، یه‌كێكیان بردنی كارمه‌ندانی عێراق بوو بۆ به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی خوێندن و خولی مه‌شق و ڕاهێنان له زانكۆ و په‌یمانگاكانی به‌ریتانیا، به‌وهۆیه‌وه ڤیزا به خه‌ڵكێكی زۆری عێراق درا.
ئاماژه‌ی داوه، ئێسته به‌ریتانیا به ته‌واوی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و بڕیاره بووه‌ته‌وه و به ته‌واوی ده‌یوه‌ستێنێت، چونكه عێراق له دوای جه‌نگدایه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره و سه‌رگه‌ردانن، بۆیه به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كان بۆ داواكردنی په‌نابه‌ری ڕوویان له به‌ریتانیا كردووه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی به‌ریتانیا داوای ڤیزای ده‌یان هاووڵاتی عێراقی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، كه بۆ به‌رنامه‌ی گه‌یشتنه به‌ریتانیا بۆ مه‌شق و ڕاهێنان بانگهێشت كرابوون، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌ریتانیا پاره‌دار ده‌كرێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و جیاكاری له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا له ده‌یان هاووڵاتی ته‌نیا ڤیزای به شه‌ش هاووڵاتی داوه.
ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای ڤیزا بۆ عێراقییه‌كان له كاتێكدایه كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی كۆربه‌ندی و كۆنگره‌ی بریستۆلن كه مانگی ڕابردوو ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێ و كاری توێژینه‌وه له بواره جیا جیاكان ئه‌نجام ده‌دات.