هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌ك له دنیادا مێژوویه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و له‌و مێژووه‌ش ئاڵایه‌كی هه‌یه وه‌كو پیرۆز و هێمایه‌ك بۆ خۆ ده‌رخستن و ناسینه‌وه به‌كاری هێناوه، كوردیش هاوشێوه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌كی تری دنیا ئاڵای خۆی هه‌یه و ساڵانه له ڕۆژی 17ـی كانوونی یه‌كه‌م وه‌كو ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ئه‌و یاده ده‌كاته‌وه.
مێژووی هه‌ڵكردنی ئاڵا بۆ یه‌كه‌مجار و له‌سه‌ر ده‌ستی كام گه‌ل هه‌ڵكراوه، بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان ئه‌و مێژووه بۆ سه‌رده‌می میسرییه كۆنه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، به‌وه‌ی ئه‌وان یه‌كه‌م نه‌ته‌وه بوون كه ئاڵایان هه‌ڵكردووه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی بۆ ئاڵا كردووه، " ئاڵا واته هێما و ناسنامه و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم و حزب و گروپه‌كان، شانازییه‌كی به‌رجه‌سته كراویانه ".
له‌رووی زاراوه :
ئاڵا وشه‌یه‌كی كوردییه و له دوو بڕگه‌ی "ئا+ڵا " پێك دێت، له مێژووی كوردا چه‌ندین زاراوه‌ی تر به‌كارهێنراون وه‌كو "به‌یره‌ق، ئاله، به‌ندێر، به‌یداخ، ئاڵایی و په‌رچه‌م ...".
هێماكانی ناو ئاڵا:
باشترین لێكدانه‌وه له ئێسته‌دا كراوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن باشترین ئاڵا ئه‌وه‌یه كه ساناترین لێكدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ تێگه‌یشتن، هاوشانی ئاڵا كۆنه‌كان كه زیاتر ڕه‌ش یان سپی بوون به پێكبه‌سته‌ی واتا، زۆرێك له وڵاتانی ئیسلامی یان حزبه ئیسلامییه‌كان دروشی ئیسلامی ده‌خه‌نه ناو ئاڵاكانیان، حزبه چه‌په‌كانیش وێنه‌ی داس و خوێن و چه‌پگه‌رایی ده‌كه‌ن به دروشمی ئاڵاكانیان.
ئاڵا ئێسته بووه‌ته ڕه‌مزێك بۆ به‌شێكی زۆر له سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان و یانه وه‌رزشییه‌كان و كۆڕبه‌ند و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه.
جۆر و قه‌باره‌ی ئاڵا:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاڵا سێ جۆری هه‌یه.
یه‌كه‌م/ ئاڵای فه‌رمی، كه له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی هه‌ر وڵاتێك به‌رز ده‌كرێته‌وه .
دووه‌م/ ئاڵای سه‌رمێز، ئه‌و ئاڵایه بچوكراوه‌ی ئاڵای فه‌رمی وڵاته .
سێیه‌م/ ئاڵای به‌رسینگ، ئه‌م ئاڵایه بۆ نمایشكردنی كه‌سێك بۆ وڵاته‌كه‌ی له كۆڕبه‌ندێك و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیهانی ده‌یبه‌ستێت.
قه‌باره‌ی ئاڵا:
ئاڵا له‌به‌شێكی وڵاتان به‌چه‌ند قه‌باره‌یه‌ك دروست ده‌كرێت كه ئه‌و ئاڵایانه‌ی شێوه‌ی پانیان هه‌یه ده‌بێت قه‌باره‌كه‌ی "120*80" بێت، ئه‌و ئاڵایانه‌ی شێوه‌ی درێژییان هه‌یه ده‌بێت قه‌باره‌كه‌ی "225*150" بێت ،واتا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت درێژیی یان پانی سێ یه‌كی ڕووبه‌ره‌كه‌ی تری بێت.
مێژووی ئاڵا له‌ناو كورد:
زۆرێك له‌سه‌رچاوه مێژووی و ئه‌كادیمیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هۆزی لولوییه‌كان له‌نیوه‌ی دووه‌می هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین به‌كاریان هێناوه، هه‌روه‌ها جله چه‌رمیه‌كه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كاتێك به‌سه‌ری زوحاكی داداوه له‌شه‌ڕدا، بووه‌ته ئاڵا له مێژووی ئێران‌دا و به "ئاڵای كاوه‌یی " ناسێندراوه.
مێژووی ئاڵا له جیهاندا:
له شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا ئاڵا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌بووه، ڕۆمانییه‌كان خاوه‌نی مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندن له ئاڵا و شه‌ش جۆر ئاڵایان هه‌بووه بۆ هێزه‌كانی ده‌ریایی و وشكانی، به‌ریتانییه‌كان له‌ساڵی 1485 ئاڵایان به‌كارهێناوه، عه‌ره‌به‌كانیش له‌سه‌رده‌می به‌ر له هاتنی ئیسلام ئاڵایان به‌كارهێناوه.
مێژوو نووسان ئاشكرای ده‌كه‌ن ڕه‌نگه ئاڵاكه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی یه‌كه‌مین ئاڵا بێت جگه له‌ڕه‌نگه‌كه‌ی، وێنه‌ی هه‌ڵۆیه‌كی تێدا بووه له ساڵانی "1138 بۆ 1193".
ئاڵا له‌مێژووی كوردستاندا:
ڕه‌نگه ئاڵای كاوه‌یی ئه‌گه‌ر "شانامه‌ی فیردۆسی" بكرێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌مین ئاڵا له مێژووی كورددا، فیردۆسی كاوه‌ی گه‌رمیانی به كورد له‌قه‌ڵه‌م داوه .
پۆلێن كردنی مێژووی ئاڵای كوردی:
1-ڕاپه‌ڕینی به‌تلیس له ساڵی 1914 ئاڵایه‌كی هه‌بوو به قوماشێكی زێڕین دروستكرابوو ئایه‌تێكی قورئانی تێدا بوو.
2-ئاڵای سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود له ساڵی 1919 له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌فسه‌ری سیاسی به‌ریتانیا هه‌ڵكرا كه بریتی بوو له مانگێكی سور و ڕووبه‌رێكی سه‌وز.
3-ئاڵای سه‌رده‌می شۆڕشه‌كه‌ی سمكۆخانی شكاك له‌ساڵی 1922 هه‌ڵكرا تیایدا نوسرا بوو كوردستانی ئازاد .
4-شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له ساڵی 1925 ئاڵایه‌كی كرده پێشه‌وایه‌تی بۆ شۆڕشه‌كه‌ی ڕه‌نگی سه‌وز بوو كه ڕۆژێكی له ناوه‌ڕاست بوو.
5-له‌سه‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی هیوا له ساڵی 1937 ئاڵایه‌كیان هه‌بوو، ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به قورئان و خه‌نجه‌ر و ئاڵا ده‌بوو سوێند بخۆن.
6-حزبی ئازادی كوردستان له ساڵی 1938 ده‌مه‌زرا، ئاڵایه‌كه‌یان بریتی بوو له دوو خه‌نجه‌ر و سی ئه‌ستێره.
7-بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی كۆماری مهاباد له ڕێكه‌وتی 17/12/1945 له گۆڕه‌پانی مه‌هاباد یه‌كه‌مین ئاڵا هه‌ڵكرا تاوه‌كو ئێسته وه‌ك ئاڵای كورد ماوه‌ته‌وه.
خه‌سرۆ مه‌حموود مێژوونوس بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، ئاڵا به واتای ناساندنی نه‌ته‌وه‌كان دێت، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌بێ ئاڵا نییه له دنیادا، ته‌نانه‌ت له‌ناو هۆزه‌كانی ئه‌مازۆنیش شكاندنی لقی داره‌كان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ دیاری كردنی سنوور و ناساندنی هۆزه‌كانه.
ئه‌و مێژوو نووسه گوتی، ئاڵای كوردستان به‌چه‌ندین گۆرانكاری تێپه‌ڕیوه تا گه‌یشتووه به‌و ئاڵاییه‌ی ئێسته بۆیه پێویسته پارێزگاری لێكردنی ببێت به ئه‌رك له چوارچێوه‌ی دروشم و پێداهه‌ڵگوتن بێته ده‌ره‌وه.
ئێسته له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی بڕیاری ژماره (٢٦)ی ١١/١١/١٩٩٩ كه له‌یاسای ژماره(١٤)ی ساڵی ١٩٩١ سه‌رچاوه‌ی گرتووه، شێوازی ئاڵاكه و پێوانه‌كان و شیوازی هه‌ڵدانی دیاریكراوه.