به‌گوێره‌ی ڕووپێوێكی نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌رچه‌نده ئاوی پاك و ژیانی منداڵان و پێداویستییه‌كانی له كوردستان ڕوویان له باشبوونی ته‌واو كردووه، به‌ڵام هێشتا منداڵانی كوردستان به ده‌ست توندوتیژی و نه‌ناردنیان بۆ خوێندن ده‌ناڵێنن.
له
ڕووپێوه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه، كه له 96%ی منداڵانی كوردستان ده‌چنه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام ته‌نیا 67%یان بۆ قۆناغی ناوه‌ندیش به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌خوێنن، به‌وهۆیه‌وه ڕێژه‌ی خوێندن له دوای ته‌واوكردنی قۆناغی سه‌ره‌تایی به بڕی 31% كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش گرفتێكی گه‌وره‌یه، هاوكات به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق كه ده‌گاته 37% به‌وهۆیه‌وه به‌شی زۆریان به‌هۆی هه‌ژاری خانه‌واده‌كانیان له خوێندن ده‌رده‌هێنرێن و به‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌وه ئیشی قورسیان پێ ده‌كرێت.
پیته‌ر هوكینز نوێنه‌ری ڕێكخراوی یونسێف له عێراق گوتی، لایه‌نی ئابووری و نه‌بوونی قوتابخانه‌ی پێویست و نه‌بوونی هۆكاری پێشكه‌وتووی گواستنه‌وه، سه‌ره‌كیترین هۆكارن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ له قوتابخانه و فێربوون، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه زۆرتر پێش بكه‌وێ و زۆرینه‌ی ڕه‌های خوێنده‌وار بێت.
ئاماژه‌ی دا، به‌بێ ده‌ستكردن به وه‌به‌رهێنان له‌و بواره به خێرایی، ئه‌وا منداڵان تووشی قورسی زۆر ده‌بن و فێری زانست و خوێندن نابن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه هۆكارێك بۆ پێشخستنی شار و وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵكوو ده‌بنه هۆكارێكیش بۆ دواكه‌وتوویی.