ئەمڕۆ تیروپشكی قۆناغی 32ی خولی ئەوروپاش ئەنجام دەدرێ

:: AM:10:24:17/12/2018 ‌

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەم یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) لەگەڵ ئەنجامدانی تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، تیروپشك بۆ یارییەكانی قۆناغی 32ی خولی ئەوروپاش بەڕێوە ببات.

تیروپشكەكە بەشێوەی راستەوخۆ سەعات 2ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی كوردستان لە تەلەفزیۆنەكان دەگوازێتەوە و لە شاری نیۆنی سویسڕاش بەڕێوەدەچێت.

ئەو یانانەی گەیشتوونەتە قۆناغی 32ی خولی ئەوروپا برێتین لە (بایر لێڤەركوزنی ئەڵمانی، زیوریخی سویسڕی، رێد بۆڵ ساڵزبۆڕگی نەمساوی، سەلتیكی سكۆتلەندی، زینیت سان پترسبۆڕگی رووسی، سلاڤیا براگی چیكی، دینامۆ زگربی كڕواتی، فەنەربەخچەی توركی، ئارسناڵی ئینگلیزی، سپۆرتینگ لیشبۆنەی پورتوگالی، ریال بیتیسی ئیسپانی، ئۆڵەمپیاكۆسی یۆنانی، ڤیاڕیالی ئیسپانی، رابید ڤییەنای نەمساوی، فڕانكفۆڕتی ئەڵمانی، لازیۆی ئیتاڵی، گینكی بەلجیكی، مالمۆی سوێدی، سڤیلییەی ئیسپانی، كراسنۆداری رووسی، دینامۆ كیفی ئۆكڕانی، رینی فڕەنسی، چێڵسی ئینگلیزی و باتی بۆریسۆفی بیلارووسین.

لەگەڵ 8 یانەكەی ریزبەندی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە ئەوانیش لە كلۆپ بروجی بەلجیكی، ئینتەر میلانی ئیتاڵی، ناپۆلی ئیتاڵی، گەلەتەسەڕای توركی، بەنفیكای پورتوگالی، شاختار دۆنیتیسكی ئۆكڕانی، ڤیكتۆریا بلزنی چیكی و ڤالێنسیای ئیسپانی پێكهاتوون.

یوفا هەروەها رایگەیاندووە كە یارییەكانی چوونی قۆناغی 32ی خولی ئەوروپا لە رۆژانی 14ی شوباتی ساڵی نوێ بەڕێوەدەچن و یارییەكانی گەڕانەوەش لە رۆژی 21ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێنەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م