رەوتی حيكمە داوا لە بەرسان دەكات دەستبەرداری رەگەزنامەی دووەميیان بن

:: AM:10:27:17/12/2018 ‌
رەوتی حيكمە لە پەرلەمانی عێراق داوا لە بەرپرسانی باڵای حكوومەت دەكات، دەستبەرداری رەگەزنامەی دووەمیيان بن، هاوشێوەی سەرۆك كۆمار كە دەستبەرداری رەگەزنامەی بریتانی بوو.

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری رەگەزنامەی بریتانی بوو، لایەنە سیاسییەكانی عێراقی داوا لە بەرپرسانی تری حكوومەت و پلە باڵاكان دەكەن كە دەستبەرداری رەزگەنامەی بیانی ببن.

عەلی بەدیری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی حيكمە  لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ دەستبەرداربوونی سەرۆكی كۆمار لە رەگەزنامەی بریتانی پەیامێكی روونە بۆ بەرپرسانی تری پلە باڵا كە بەپێی دەستوور دەبێت دەستبەرداری رەگەزنامەی دووەمیيان بن.

گوتی "دوای ئەوەی سەرۆك كۆمار دەستبەرداری ئەو رەگەزنامەیە بوو، ئەوانی تر ناچار دەبن كە دەستبەرداری رەگەزنامەی دووەمیيان بن، ئەگەر ئەوە نەكەن دەبێت دەست لەو پۆستە هەڵگرن كە بەڕێوەی دەبەن.
 
جێی باسە، دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح دەستبەرداری رەگەزنامەی بەریتانی بوو، زۆرینەی لیستەكانی پەرلەمانی داوا لە بەرپرسانی باڵا دەكەن كە دەستبەرداری رەگەزنامەی دووەمیان ببن كە بەگوێرەی دەستوور نابێت ئەوانەی پۆستی باڵا لە عێراق بەڕێوەدەبن هەڵگری دوو رەگەزنامە بن.



وشە - فه‌رمان سادق