به‌رپرسێكی توركمانه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، دابه‌شكردنی پۆسته‌كان دوو ساڵ به دوو ساڵ و به‌ڕێوه‌بردنی له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كان، ده‌خه‌ینه گفتوگۆ و دواتر هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ـی كانوونی یه‌كه‌م، مونا قه‌هوه‌چی نوێنه‌ری توركمانه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، وه‌رگرتنی پۆستێكی سیادی له په‌رله‌مان یان له حكوومه‌ت وه‌ك جێگرانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌سیحی تاوه‌كو ئێسته به‌شێوه‌ی فه‌رمی گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركمان گوتی، وه‌رگرتنی پۆستێك به‌هاوبه‌شی تاوه‌كو ئێسته له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كان گفتوگۆمان نه‌كرووه، چونكه پێویسته سه‌ره‌تا ئێمه وه‌كو توركمان له‌ناوخۆمان گفتوگۆ بكه‌ین ئینجا له‌گه‌ڵ ئه‌وان گفتوگۆ بكه‌ین.
ئاشكرای كرد، ئێمه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان زیاتر لاپه‌سه‌نده هه‌رچه‌نده داوای وه‌رگرتنی جێگرانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌هاوبه‌شی دووساڵ به دووساڵیش بێت له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كان ئه‌وا گفوگۆ و وورده‌كاری پێویسته بۆیه هه‌ركاتێك شاندی پارتی سه‌ردانی كردین ئێمه پێشنیاری خۆمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌مییان.
توركمانه‌كان و مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 11 كورسی په‌رله‌مانیین و به‌شداریكردنییان له كابینه‌ی نۆییه‌می حكوومه‌ت یه‌كلا بۆته‌وه و ئێسته چاوه‌ڕانی سه‌ردانی شاندی پارتی ده‌كه‌ن.