بە لاوی زێڕینی 2018 دەستنیشان كرا

:: AM:11:49:17/12/2018 ‌

رۆژنامەی (توتو سپۆڕت)ی ئیتاڵی بەفەرمی ناوی براوەی خەڵاتی لاوی زێڕینی وەك باشترین یاریزانی لاوی 2018ی جیهان ئاشكرا كرد.

رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە خەڵاتەكەیان داوەتە ماتیاس دی لیختی بەرگریكاری لاوی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی.

بەمەش دی لیخت پێش هەریەك لە یاریزانان كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی و ئەلیكساندەر ئارنۆڵدی بەرگریكاری یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی و جەستن كلۆیڤەرتی هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵی و ڤینسیوس جۆنیۆری هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و پاتریك كۆترۆنی هێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی كەوتەوە.

دی لیخت توانیبووی زۆرینەی رێژەی دەنگەكانی لیژنەی هەڵبژاردنی خەڵاتی لاوی زێڕینی 2018 بەدەستبێنێ و ببێت بە باشترین یاریزانی لاو بەگوێرەی رۆژنامەی (توتو سپۆڕت)ی ئیتاڵی.

دی لیخت /19 ساڵ/ بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ یانەی ئەیاكس و هەڵبژاردەی هۆڵەندا پێشكەشی كردبوو سەرنجی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆ خۆی راكێشابوو لەسەرووی هەمووشیانەوە یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی كە بەهەموو شێوەیەك هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ دەدەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م