ئامانجى چوونى شاندى پارتى بۆ سلێمانى ئاشكرا بوو
بڕیاره سبه‌ى سێشه‌م شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى سلێمانى بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ببێته‌وه. "وشه" زانیویه‌تى تا ئێسته ته‌نیا یه‌كێتى و گۆڕان له‌ناو به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كه‌ى پارتین.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، سبەی شاندێكی پارتی بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان سەبارەت بە پێكھێنانی حكوومەت سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ ھەریەكە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ دەبێتەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كان، شاندەكەی پارتی لە ئازاد بەرواری و مەحموود مەحەمەد و ھێمن ھەورامی و فرسەت سۆفی پێكهاتووه.
هاوكات ئه‌و شانده‌ى پارتى كه سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات شاندى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستانن و به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى داهاتوو ده‌ده‌نه ئه‌و لایه‌نانه.
پێشتر پارتى دوو جار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتى و گۆڕان كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاراس حه‌سۆ میرخان به "وشه" گوت، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى پێشتر كراون ته‌نیا بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كان بووه و پارتى شاندى تر‌ى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت هه‌یه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم