پێدانی زەوی بە پێشمەرگە دەست پێ‌ دەكات

:: PM:03:28:17/12/2018 ‌
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەو پێشمەرگانەی پارچە زەویان وەرنەگرتووە ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی كانوونی یەكەم، نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێدانی زەوی بە پێشمەرگە پێشتر هەبووە و هەندێك پێشمەرگە پارچە زەوییان وەرگرتووە، بەڵام لیستی ترمان هەیە و كاری باشمان كردووە لەسەری بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن.

وەزیری شارەوانی گوتی، چەند پڕۆژەیەكی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كەسوكاری شەهیدان لە بواری جێبەجێكردندان و هەركاتێك تەواوبوو دابەش دەكرێن.

" ئەو پێشمەرگانەی پارچە زەویان وەرنەگرتووە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەربدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی پارچە زەوی سوودمەندبن بۆ ئەوەیش كارمان كردووە" نەورۆز وای گوت.

دابەشكردنی زەوی لە هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتەوە ماوەیەكی زۆرە ڕاگیرا ئەوەیش بەهۆی دروستكردنی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و ئێستە هەوڵ هەیە بۆ دەست پێ‌ كردنەوە.



وشە - رامیار جەواد