كه‌ركووك.. دژه تیرۆر هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گاى حزبی شیوعى و ئاڵاى كوردستان داده‌گرن
ئه‌مڕۆ 17ى كانوونى یه‌كه‌م، حزبى شیوعى كوردستان له كه‌ركووك ئاڵاى كوردستانى هه‌ڵكرد، به‌ڵام دواى چه‌ند سه‌عاتێك له هه‌ڵكردنى ئاڵاكه دژه تیرۆرى عێراق چوونه سه‌ر باره‌گاكه و ئاڵاكه‌یان داگرت.
به‌ختیار محه‌مه‌د كارگێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ڕۆژى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان بڕیارماندا ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاى حزبى شیوعى هه‌ڵبكه‌ین، به‌ڵام دواتر دژه تیرۆرى عێراق هاتن و داوایان كرد ئاڵاكه دابگیرێ. ڕوونیشى كرده‌وه كه داگرتنى ئاڵاكه له‌ژێر گوشار بووه، ئه‌گینا بڕیاربوو دانهگیرێت.
كه‌ركووك له 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017ه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به چاوساغى چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتى داگیر كراوه كه به گرووپى خیانه‌تكاران ناسراون. شاره‌كه له‌وكاته‌وه تا ئێسته له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازیدا و حزبه‌كان و هاووڵاتییانى كوردیش ناتوانن به ئازادى ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكه‌ن.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم