ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دروست بووه له‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندییه‌تی و شاراوه‌یی وێنه‌كانیان نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌مه گله‌یی له كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان ئه‌كاونته‌كانی خۆیان سڕیوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
dailymail" كه باس له كێشه‌یه‌كی نوێ ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی فه‌یسبووك بووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك ئاشكرای كرد كه ئاپهكهیان تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بووه و به‌ته‌واوه‌تی كارناكات، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری خستووه‌ته سه‌ر وێنه تایبه‌تییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران و وێنه‌كانیان بڵاو ده‌بێته‌وه به‌بێ ڕیگه‌پێدانی خۆیان.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كێشه‌یه به‌ته‌واوی دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و زیاتر له 6.8 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوون و داوا له فه‌یسبووك ده‌كه‌ن ئه‌م كێشه‌یه به زووترین كات چاره‌سه‌ربكات.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.