ڤیدیۆیه‌كى حه‌لیمه بۆله‌ندى راگه‌یاندنكارى كوێتى له‌گه‌ڵ شێخێكى به‌ناوبانگى ئیماراتى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاى عه‌ره‌بى ناڕه‌زایى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به پێى ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، حه‌لیمه بوله‌ند له‌گه‌ڵ سه‌عید بن ته‌حنوون ئال نه‌هیان ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێكه له شێخه به‌ناوبانگه‌كانى ئیمارات و له بنه‌ماڵه‌ى ئال نه‌هیانه كه به فرمانڕه‌وایه‌تى ئه‌بوزه‌بى ناسراون.
له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت شێخ سه‌عید به ده‌ستى خۆى شیرینى ده‌خاته ده‌مى حه‌لیمه‌وه. ئه‌و كچه راگه‌یاندنكاره به‌وه ناسراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى گه‌وره‌ى وڵاتانى كه‌نداو ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌موو جارێكیش به ڤیدیۆكانى خه‌ڵكى عه‌ره‌ب توڕه ده‌كات.
هه‌ندێك له به‌رپرس و شێخه‌كانى عه‌ره‌بى كه‌نداو به‌وه ناسراوه، پاره‌ى خه‌یاڵى بۆ كچه هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر حه‌لیمه بوله‌ند له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى سوڵتاننیشینى عومان ده‌ركه‌وت، بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى به‌رپرسه عومانییه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كى توندى لێ كه‌وته‌وه.