له ترسى پێشمهرگه داعش ناوچهیهكى كوردستانى چۆڵ دهكهن
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زومار ڕاى گهیاند، دوای کردنەوەی رێی شنگال و زومار داعشەکانی سنووری زومار لە ترسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بەخێزانەوە ڕادەکەن و لە دوێنێوە نزیکەی 10 خێزانى داعش رایان کردووە.
حەسەن خەلۆ بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زومار بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی رێی شنگال و زومار لهلایهن هێزى پێشمهرگهوه كرایهوه بڕیاره ئهو ڕێیانهى تریش كه داخراون له داهاتوو بكرێنهوه.
ڕوونیشى كردهوه كه بە کردنەوەی رێیهکە داعشەکانی سنووری زومار و حەشدی شەعبیى ترسێکی زۆریان لێ نیشتووە، چونکە دەزانن پێشمەرگە بگەرێتەوە رێ نادەن ئەوان لە ناوچەکە بن.
ههروهك ئاشكراى كرد كه لە دوێنێوە نزیکەی 10 خێزانى داعشەکان ڕایانکردووە و ئەوانەی تریش خۆیان ئامادە کردووە بۆ راکردن.
" نزیکەی300 خێزان دەبن کە بەڵگەی تەواو ھەیە ئەوانە لەگەڵ داعش بوونە و دواتر کە پێشمەرگە لە ناوچەکە نەماوە ھاتوونەتە ریزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی لەناوچەکە بمیننەوە، بەڵام ئەگەر پێشمەرگە بگەرێتەوە رێ نادەت ئەوانە لە ناوچەکە بن" بهرپرسهكهى پارتى واى گوت.
ههولێر/ بڵند ئیبراھیم
وشە -
سهرخێڵ هاشم